ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی مەسعود بارزانیو بافڵ تاڵەبانی ئاشکرا کرا

لڤین:
ڕۆژی دووشەممە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی پێشوازی لە بافل جەلال تاڵەبانی كرد.
لە ڕاگەیەندراوی کۆبونەوەکەدا هاتوە،”لە کۆبوونەوەکەدا دوای ھەڵسەنگاندنی دۆخی گشتی و پرسە هەنووكەییەكان، جەخت لە یەکڕیزیی نیشتمانی کورد و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، خزمەتکردنی خەڵكی كوردستان کرا”.
هەروەها هاتوە،” لەبەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا قۆناغی نوێی عێراق و دوای ھەڵبژاردنەکان ھەڵوەستەی لەسەر کراو گرنگی یەک گووتاری کورد لەبەغدا بۆ بە پێویست زانرا و پەرۆشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ یەکڕیزی و تەبایی ماڵی کورد دووپاتکرایەوە و جەختکرایەوە لەسەر پرۆژەیەکی ھاوبەشی نیشتمانی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی نەتەوەیی بۆ کۆی پرسە سیاسییەکان و داڕشتنی بەرنامەیەكی هاوبەشی هەردوولا بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ پرسی پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی عێراق و چەسپاندنی پڕەنسیپی شەراكەت لە حوكمڕانی و جێبەجێكردنی داواكاریی هاووڵاتیان و بەدیهێنانی سەقامگیری”.