مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبێتەوە

لڤین:

مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە سەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی كۆدەبێتەوەو دواین گۆڕانكارییە ناوخۆییەكانی یەكێتی تاوتوێ دەكرێت.

سەرچاوەیەك لە مەكتەبی سیاسی بە بەشێک لە میدیاکانی راگەیاندوە،” كۆبونەوەیەكی گرنگ دەبێت كە تێیدا سەرجەم گۆڕانكارییەكانی یەكێتی و چەند پرسێكی دیكەی پەیوەست بە كێشەكانی یەكێتییەوە تاوتوێدەكرێن”.

ئاماژەی بەوەشكرد،” دوای كۆبونەوەكەی مەكتەبی سیاسی، ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی كۆدەبێتەوەو پرسی ژەهرخواردكردنی بەرپرسانی یەكێتی و چەند پرسێكی دیكەی گرنگی نێو خۆی یەكێتی باس دەكرێن’.

دوای بەدوای ئەم كۆبونەوانەش، ئەنجومەنی سەكردایەتی یەكێتی كۆدەبێتەوەو بڕیاری كۆتایی لە بارەی دواین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی یەكێتییەوە دەدات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button