قه‌یس خه‌زعه‌لی داوای به‌هاناوه‌چونی كۆچبه‌رانی كورد ده‌كات

لڤین:
ئه‌مینداری گشتی بزوتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، له‌په‌یامێكدا بۆ حكومه‌تی عێراق، داوایکردوە هه‌وڵه‌كانی خۆی بخاته‌گه‌ڕ بۆ گێڕانه‌وه‌ی كۆچبه‌ره كورده‌كانی سنوره‌كانی بیلاڕوسیا و پۆڵندا، راشیگه‌یاند،پێویسته ئه‌و كۆچبه‌رانه بگه‌ڕێندرێنه‌وه و ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه و شكۆمه‌ندانه‌یان بۆ دابینبكرێت.
قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌مینداری گشتی بزوتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، ئەمڕۆ ( شەممە، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ) له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگه‌یاند،” له‌چوارچێوه‌ی به‌رپرسیارێتیمان و له‌پێناو رۆڵه‌كانمان له‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان، هه‌روه‌ها له‌پێناو پارێزگاریكردن له‌شكۆمه‌ندی و ژیانیان، داوا له حكومه‌تی فیدڕاڵی ده‌كه‌ین به‌زوترینكات به‌هانای رزگاركردنی خوشك و برا و كوڕان و كچانی كوردمان بچێت كه چه‌ند رۆژێكه له‌سنوره‌كانی ده‌وڵه‌تان گیریانخواردوه گیریانخواردوه و گیرۆده بون به‌هۆی سه‌رمای كوشنده و برسێتیه‌وه”.
لە بەشێکی تری تویتەکەدا راشیگه‌یاندوه، “له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌یان ده‌كه‌ین بۆ خاكی عێراق، داواشده‌كه‌ین كه ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه و شه‌ره‌فمه‌ندانه‌یان بۆ دابین بكرێت و پارێزگاریان لێ بكرێت تاوه‌كو سودمه‌ندبن له‌سه‌رچاوه‌كانی داهاتی نیشتمانه‌كه‌یان”.
ماوەی چه‌ند رۆژێكه هه‌زاران كۆچبه‌ر كه زۆرینه‌یان كوردی باشوری كوردستانن، له سنوری نێوان هه‌ردو وڵاتی بیلاڕوسیا و پۆڵندا گیریان خواردوه، بەهۆی داخستنی ڕێگەی گەیشتنیان بە وڵاتانی ئەوروپا لە لایەن وڵاتی پۆڵندا.
جێگەی ئاماژە پێدانە بەپێی زانیاریەکان سبەی وەفدێكی حكومەتی عێراق دەگاتە ئەڵمانیا بۆ چارەسەر كردنی كۆچبەرانی كوردنی بیلاڕوسیا، وەفدەكە پێكهاتووە لە نوێنەرانی هەواڵگری عێراق و وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران.