هۆکارەکەی چییە؟ بە فەرمانی کێ داخرا؟

دەزگای میدیایی گاڤی نزیک لەنێچیرڤان بارزانی داخرا

لڤین:
دوای بڵاوکردنەوەی نوسینێکی ئەدهەم بارزانی بەبڕیاری نوسینگەی مەسعود بارزانی  دەزگای میدیایی گاڤی نزیک لەتێچیرڤان بارزانی دادەخرێت.
دوای ئەوەی درەنگانی شەوی ڕابردوو دەزگای گاڤی نزیک لە نێچیرڤان بارزانی نوسینێکی ئەدهەم بارزانی بڵاو کردەوە، هەر شەوی ڕابردوو نوسینگەی سەرۆکی پارتی  ئاسایشی دهۆکی ئاگادارکردووەتەوە کە دەبێت لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا ئەو دەزگایە دابخرێت.
ئەمرۆ دەزگای ئاسایش لەدهۆک، چونەتە سەر ئۆفیسی دەزگاکە و پێیانوتوون کە بڕۆنەوە بۆ ماڵيوە وبە فەرمانێکی زارەکی پێمانوتراوە کە دەزگاکە دابخەین، هیچ هۆکارێکیشیان نەوتووە.
بەگوێرەی زانیاریەکانی لڤین پرێس داخستنی ئەو دەزگایە بۆ چەند هۆکارێک دەگەریتەوە کە لە ماوەی رابردوودا رەخنەی لە کابینەی حکومەت و ئیدارەی خۆجێی دهۆک گرتووە و ئەمەش نیگەرانی لەلای نوسینگەی مەسرور بارزانی دروست کردووە و چەند جارێک سکاڵایان لەسەر کراوە.
شەوی ڕابردووش وتارێکی ئەدهەم بارزانی لە سایتی دەزگاکە بڵاوکرایەوە هەر دوای ئەوەش نوسینگەی سەرۆکی پارتی فەرمانەکەیان بە ئاسایشی دهۆک کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button