ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاشکراکرا

لڤین:

ئیوارەی ئەمڕۆ شەممە ( ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ )، بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ھۆڵی کۆبوونەوەکان لە شاری سلێمانی کۆبووەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی کۆبوونەوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی عیراق و رەوشی بەغدای پایتەخت و پرسی گفتوگۆکانی پێکھێنانی حکومەتی تازە لەگەڵ پەسەند کردنی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەم بارەیەوە کۆبوونەوە تەکیدی لە پێوستی یەکڕیزیی ھێزە سیاسییەکانی کوردستان کردەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە تەرخان کرا بۆ رەوشی ناوخۆی کوردستان و ھەڵبژاردن و دەستووری گەلپەسەند کوردستان، ھەروەھا کۆبوونەوە لەسەر تەوەری حزبایەتی قسەی کرد و راسپاردەی پێوسیت بۆ کۆبوونەوەی مەکتەب و ئۆرگانەکان درا.

ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی بۆ ڕاسپاردنییەتی بۆ ئەنجامدانی گۆڕانكاری لە پۆستە باڵاكانی حكومەت، هاوكات هەر لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆشدا باس لە كۆبوونەوەی بەرفراوانی ئەنجومەنی سەركردایەتیش كراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button