سەدر سەردانی هەولێر دەكات

لڤین:

سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادار لە بەغدا بە ماڵپەڕی ناس كوردی ڕاگەیاندوە (٦ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢١ ) موقتەدا سەدر بەرنامەی هەیە سەردانی شاری هەولێر بكات بۆ دیدار لەگەڵ بارزانی، بەڵام هێشتا ڕوون نییە یەكێتی بەشدار دەبن لە پێشوازیكردن و بینینی یان نا.

سەردانەكەی سەدر (74 كورسی) بەدوای ئەوەدا دێت پرۆتۆكۆلی پیاوانی ئاینی نەجەفی شكاند و لەبەغدا سەردانی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی بەرەی تەقەدومی كرد كە براوەی یەكەمی سوننەكانە (38 كورسی)، بەر لەوەی بەتوڕەیی دوێنێ هەینی بەغدا بەجێ بهێڵێت بەهۆی گرژییە ئەمنییەكانی بەردەم دەروازەی ناوچەی سەوز لە میانەی پێكدادانی هێزە ئەمنییەكان و لایەنگرانی گروپەكانی حەشدی شەعبی.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button