سیستەمی هاوسەرۆكی یەکێتی نیشتیمانی هەڵدەوەشێتەوە

لڤین:

بڕیارە رۆژی ( شەممە، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ )  مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆببێتەوە، لە كۆبونەوەكەدا بڕیار لەسەر كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی دەدرێت.

مالپەڕی درەو ڕایگەیاندوە، بە پێی بەدواداچوونەكان پێشبینی دەكرێت لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتیدا بڕیار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی هاوسەرۆكایەتی و دەنگدان لەسەر سەرۆكی یەكێتی بدرێت.

رۆژی دووشەممە بە بڕیارێك بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی هەرلەك لە ( لاهور شێخ جەنگی ) هاوسەرۆكی یەكێتی و ( شادمان مەلا حەسەن، ئاڵا تاڵەبانی ، ژینۆ محەمەد)ی لە ریزەكانی یەكێتی دەركرد و ئاراس شێخ جەنگیشی بۆ ماوەش شەش مانگ هەڵپەسارد.

ئەمڕۆش میدیای فەرمیەكانی یەكێتی بڵاویانكردەوە كە مەكتەبی سیاسی یەكێتی بڕیارەكانی بافڵ تاڵەبانیان پەسەندكردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button