کەجەکە: پارتی و تورکیا ڕێگری لەو هاوڵاتیانە دەکەن کە چەکی کیمیایی تورکیایان بەرکەوتووە بچنە نەخۆشخانەکان

لڤین:

کۆمیتەی تەندروستیی کەجەکە، داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد، بچنە ئەو ناوچانەی کە تورکیا هێرشی کردووەتەسەر و ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هاوکاریکردنیان و دەشڵێت پارتیو تورکیا ڕێگری دەکەن لە هاوڵاتیان سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن.  

کۆمیتەی تەندروستیی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوایەک ئاڕاستەی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی OPCW و ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنور MSF، نەتەوە یەکگرتووەکان unو کۆمیتەی ڕێگرییکردن لە ئەشکەنجە CPTو ڕێکخراو و پارێزەرانی مافی مرۆڤ دەکات.

کۆمیتەکە داوا لەو ڕێکخراوانە دەکات، لێکۆڵینەوە بکەن لە بەکارهێنانی گازی ژەهریی و چەکی کیمیایی لەلایەن سوپای تورکیاوە.

کەجەکە ئاماژەی بە بێدەنگیی جیهان کردووە لەبەرامبەر ئەو تاوانانەی دژی کورد ئەنجام دەدرێن و دەڵێت: هێزە داگیرکەرەکانی، کە لە بەرامبەر هێزەکانی گەریلای ئێمەدا بێچارە بوون، سەرەڕای دەرفەتە تەکنیکیەکانیان، دەستیان بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و گازی ژەهراوی کردووەتەوە کە پێشتر چەندین جار بە دۆکیومێنتەکان سەلمێنراوە کە چەکی کیمیایی لە ڕۆژئاوا بەکارهێنراوە.

کەجەکە دەشڵێت: ئەو کەسانەی کە بە هۆی کاریگەری ئەو چەکە کیمیایی و گازە ژەهراویانەوە دەیانەوێت بچنە نەخۆشخانەکان لەلایەن پارتی و دەوڵەتی تورکەوە ڕێگرییان لێکراوە و بە نهێنی لە نەخۆشخانە سەربازییەکاندا چارەسەر دەکرێن.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button