نوێترین زانیاری سەبارەت بە فەرماندە دەستگیرکراوەکەی پارتی لە سلێمانی

لڤین:
وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی ئاساییشی سلێمانی،پاش دەستخستنی زانیاری ئەم كەسە خەریكی مامەڵەو بەكارهێنانی مادەی هۆشبەرە بوە بۆیە دەستگیر کراوە.
میدیاكانی پارتی بڵاویان کردەوە،” بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە سلێمانی لە گهڕهكی ههواڵ له شاری سلێمانی، دو ئۆتۆمبێلی بێ ژمارهی جامڕهش، به جلی مهدهنییهوه، عهقید عهلی شێرۆ فهقێ ناسراو به “عهلی پڵنگ”، لهلایهن هێزێكی نەناسراوەوە رفێندراوە”.
لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ (درەو) موقەدەم یاسین سەمیع وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی ئاساییشی سلێمانی رایگەیاند،” هەندێك زانیاری بڵاوكراوەتەوە سەبارەت بە دەستگیركردنی كەسێك بەناوی (عەلی شێرۆ فەقی).
ئاماژەی بەوەداوە،” پاش دەستخستنی زانیاری ئەم كەسە خەریكی مامەڵەو بەكارهێنانی مادەی هۆشبەرە، پاش ئاگاداركردنەوەی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاساییش و لەسەر فەرمانی بەرێزیان هێزەكانی ئاساییش هەستان بە دەستگیركردنی تۆمەتباری ناوبراو، پاش پشكنینی ماڵەكەی دەستگیرا بەسەر بڕیك مادەی هۆشبەر لەگەڵ كەرەستەی پێوان و بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر”.
لە کۆتایدا ڕایگەیاندوە،” لە ئێستادا تۆمەتبارەكە لەسەر فەرمانی بەرێز دادوەر بە پێی مادەی ( ٢٥ ) ی یاسای بەرەنگار بوونەوەی مادەی هۆشبەر راگیراوە. لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە”.