نوسینگەی مەسرور بارزانی: دەبێت عەتا سەراوی باجی قسە هەڵبەستراوەکانی بدات

لڤین:

نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە تێیدا هاتوە، ” کەسێک بەناوی عەتاوی سەراوی کە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتییە لە چاوپێکەوتنێکدا “بە شێوازێکی ناڕێک و ئاست نزم، کۆمەڵێک تۆمەتی بێ بنەما و قسەی هەڵبەستراوی ئاراستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە”.

ئاماژەی بەوەیش داوە،” “دەبێ لە بەردەم دادگادا، باجی قسە هەڵبەستراوەکانی بدات”.

ڕوونکردنەوەکەی نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە کاتێکدایە کە، عەتا سەراوی ، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان، لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاندبووە،” عەتا سەراوی: بە فەرمانی مەسرور بارزانی ژەهرخواردكراوم”.

ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان..

کەسێک بەناوی عەتا سەراوی کە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتییە، لە چاوپێکەوتنێکدا بە شێوازێکی ناڕێک و ئاست نزم ، کۆمەڵێک تۆمەتی بێ بنەما و قسەی هەڵبەستراوی ئاراستەی جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، هەرچەند ئەو کابرایە، خۆی ماوەیەک لە مەوبەر بە ئاشکرا ڕایگەیاند، کە لە لایەن هاوسەرۆکێکی پێشووی یەکێتی، هەڕەشەی تیرۆرکردنی لێکراوە، کەچی دەیەوێت بەو تۆمەتانە، بابەتی ژەهردەرخوارددانی سەرکردەکانی حیزبەکەی، لە بیر خەڵک بباتەوە، بۆیە لە بەرامبەر تۆمەتە بێ بنەماکانی، ڕێکاری یاسایی دەگرینەبەر و دەبێ لە بەردەم دادگادا، باجی قسە هەڵبەستراوەکانی بدات.

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

3 ی نۆڤێمبەری 2021

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button