ژمارهیهك زهوی له سنوری پارێزگای ههولێر بەسەنەد دەکرێن

لڤین:
بەڕێوبەری گشتی تۆمار کردنی خانوبەرە لە هەرێم، ئەو هاوڵاتیانەی کارتی زەوییان هەیە، دەتوانن دەست بە مامەڵەی وەرگرتنی سەنەدی زەوییەکانیان بکەن.
له یهكهمین كاری دوای لافاوهكهی چەند ڕۆژی ڕابردووی شاری هەولێر، لوقمان عومەر بەڕێوبەری گشتی تۆمارکردنی خانوبەرە لە هەرێمی کوردستان، به سهنهدكردنی ژمارهیهك زهوی له سنوری پارێزگای ههولێر راگهیاند.
سەبارەت بە زەویەکان بەڕێوبەری خانوبەرەی هەرێم ڕایگەیاند،” ماوەیەک بەرلە ئێستا موژدەی گۆڕینی (3 هەزارو 35) کارتی زەویی بۆ سەنەد، کە قەرەبویی گوندی کۆریی و بەشێکی جوتیارانی گەڕەکی بەختەوەر – لەکەرتی گەزنە – مان راگەیاند، ئێستا (7 هەزارو 300) کارتی زەوی لەهەردوو بەڕێوبەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی یەکەمی هەولێر – بەڕێوبەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی دووەمی هەولێر، مەعامەلەکانیان ئەنجام دراوەو کارتەکانیان گۆڕاوەو کراوە بە سەنەد”.
ئاماژەی بەوەیشداوە،” لەماوەیەکی کورتدا بەڕێوبەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی یەکەمی هەولێر توانیویانە (3 ههزارو 703) کارت بگۆڕن بۆ سەنەد لە کەرتی ١٩- حەزە”.
هەروەها ئاشکرای کردووە،” لە بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی دووەمی هەولێر توانیویانە (3 ههزارو 593) کارت- کەرتی ١٥- گردەڕەشە ئەسعەد، تۆماربکەن و بیانکەن بە سەنەد”.
ڕایشیگەیاندوە،” ئەم وێنەی تۆمارانە دەنێردرێن بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، ئەو هاوڵاتیانەی کە لەو دوو کەرتە کارتیان هەیە دەتوانن سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێرو بکەن مامەڵەی تۆمارکردنی کارتی زەوییەکانیان بەناوی خۆیانەوە دەست پێ بکەن”.