داهاتی مانگی رابردوی نەوتی عیراق بڵاوكرایەوە

لڤین:

وەزارەتی نەوتی عیراق، لەمانگی رابردوو عێراق بای 7 ملیارو 680 ملیۆن دۆلار نەوتی فرۆشتوە.

لە راگەیەنراوێكدا كە وەزارەتی نەوتی عیراق، ئەمڕۆ بڵاویکردوەتەوە ڕایگەیاندوە،” بەپێی ئامارێك كە لە كۆمپانیای سۆمۆ بۆ بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق بەدەستیانگەیشتوە، لە مانگی رابردوودا رێژەی هەناردەكردنی نەوتی خاو 96 ملیۆن و 708 هەزارو 660 بەرمیل بوە كە داهاتاكەی یەكسانە بە 7 ملیارو 680 ملیۆن دۆلار”.

ئاماژە بەوە كراوە،” رێژەی هەناردەكردن لە كێڵگەكانی ناوەڕاست و باشوری عیراق گەیشتۆتە 93 ملیۆن 386 هەزارو 975 بەرمیل، بەڵام لە كێلگەكانی كەركوك كە لەرێگەی بەندەری جەیهانەوە رەوانە كراوە 3 ملیۆن و 11 هەزارو 917 بەرمیل بوە، ئەو ریژەیەی بۆ ئوردنیش هەناردە كراوە 309 هەزارو 768 بەرمیل نەوت بوە”.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە،”  تێكڕای هەناردەكردنی رۆژانەی نەوت گەیشتۆتە 3 ملیۆن و 120 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا و نرخی هەر بەرمیلێكیش بە 79.376 دۆلار فرۆشراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button