سه‌در پێکهاتەی حکومەتی داهاتووی عێراقی ئاشکراکرد

لڤین:
ڕێبه‌رى باڵاى ڕه‌وتى سه‌در ڕایگه‌یاند، له‌عێراق حكومه‌تێكى زۆرینه‌ى نیشتیمانى دروستده‌كه‌ن‌و دورده‌كه‌ونه‌وه له‌پشكپشكێنه‌ى حزبى‌و دابه‌شكارى پۆسته‌كان.
موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى باڵاى ڕه‌وتى سه‌در، ئەمڕۆ ( یەک شەممە، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ) لە تویتێکدا ڕایگه‌یاند، ” به‌رنامه‌یه‌كى چاكسازیمان هه‌یه‌و ده‌مانه‌وێت هه‌ركه‌س له‌و به‌رنامه به‌شداریده‌كات بێت به‌شدارى حكومه‌تێكى زۆرینه‌ى نیشتیمانى بكات”.
سەبارەت بە پێکهاتەی حکوەتی داهاتوی عێراق ئاشکرای کرد،” مه‌رج نییه هه‌موان به‌شداریى حكومه‌ت بكه‌ن هه‌ندێك ده‌توانن ببنه ئۆپۆزسین كه ئه‌مه بنه‌ڕه‌تى پرۆسه‌ى دیموكراسیه”.
ڕه‌وتى سه‌در له‌هه‌ڵبژاردنى 10ى ئه‌م مانگه‌دا 73 كورسى په‌رله‌مانى به‌ده‌ستهێناوه‌و وه‌ك براوه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌ئێستاوه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌كات.