یەکێتی: پەلە بکرێ لەپڕکردنەوەی بۆشایی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێڕاق

لڤین:

مەڵبەندی دووی ڕێکخستنی کەرکوک، داواکارین لە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێڕاق پەلە بکات لەپڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان وهێزەکانیتری سوپای عێڕاق.

شەوی ڕابردوو چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش هێرشیان کردە سەر فەوجی دووی لیوای 10ی وەزارەتی پێشمەرگە لە ناوچەی زورگەزراو لە سنووری میحوەری کەرکووك، لە ئاکامی ئەو هێرشەدا دوو پێشمەرگە شەهید بوون.

مەڵبەندی دووی ڕێکخستنی کەرکوکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەبارەت بەو هێرشە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە،” ئەوەی جێگەی نیگەرانیە کە هێزو لایەنە تورکمانی و عەرەبی و عێڕاقیەکان لەبری ئەوەی پڕۆتستۆی ئەو کارە تیرۆرستیە بکەن،کە بەرگری لەخاک و گەلانی ئەم وڵاتە دەکەن،بەڵام بەداخەوە، لەکاتێکدا کە هێشتا خوێنی زام و جەستەی بریندارەکانی پێشمەرگەکان تیمار نەکرابوو،چەند لایەنێکی شۆڤێنی وەک هاوسۆزیەک بۆ تێرۆرستان،بەیاننامەیان لەدژی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بڕیارێکی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێڕاق بڵاو کردۆتەوە،ڕایانگەیاندوە دژی پێکهێنانی هێزی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێڕاقین…!

مەڵبەندی دووی کەرکوک ڕاگەیەندراوێک بڵاو دەکاتەوە،ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

لەکاتێکدا شەوی ڕابردوو هێزەکانی پێشمەرگەی کوردسان لەبەرزاییەکانی زورگە زراو سەر بەناحیە پردێ کەوتنە بەر هێرشێکی تیرۆرستانی داعش،بەداخەوە دوو پێشمەرگە شەهید بوون و ژمارەیەکیتریش برینداربوون، ئەوەی جێگەی نیگەرانیە کە هێزو لایەنە تورکمانی و عەرەبی و عێڕاقیەکان لەبری ئەوەی پڕۆتستۆی ئەو کارە تیرۆرستیە بکەن،کە بەرگری لەخاک و گەلانی ئەم وڵاتە دەکەن،بەڵام بەداخەوە، لەکاتێکدا کە هێشتا خوێنی زام و جەستەی بریندارەکانی پێشمەرگەکان تیمار نەکرابوو،چەند لایەنێکی شۆڤێنی وەک هاوسۆزیەک بۆ تێرۆرستان،بەیاننامەیان لەدژی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بڕیارێکی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێڕاق بڵاو کردۆتەوە،ڕایانگەیاندوە دژی پێکهێنانی هێزی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێڕاقین…!

ڕەتکردنەوەی چەمکی (هاوبەشی و هاوئاهەنگی) لەپێناو پاراستنی ئاسایشی سەرو ماڵی هاوڵاتیانی سەرجەم نەتەوەکان خۆی لەخۆیدا دەیسەلمێنێت ئەوجۆرە سیاسەتانە جگە لە ئەجێندایەکی شۆڤێنی و تایەفی هیچ خزمەتێک بە پێکهاتەکانی کەرکوک ناگەیەنێت.

بۆیە داواکارین لە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێڕاق پەلە بکات لەپڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان وهێزەکانیتری سوپای عێڕاق،چونکە تیرۆرستانی داعش سودیان لەو بۆشاییە وەرگرتووە و بوونەتە مەترسی بۆ سەرو ماڵ و ئاسایشی کەرکوک و کەرکوکیەکان،بێگومان ئەمەش بە دروستبون و پێکهێنانی هێزی هاوبەش لەو سنورانە دوخی ئەمنی بەهێزتر دەبێت و خەونی تیرۆر و تیرۆرستان و شۆڤێنیەکانیش لەگۆڕ دەنرێت.

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
مەڵبەندی دووی ڕێکخستنی کەرکوک
31/10/2021

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button