بهشیر حهداد لهبارهى پۆستى سهرۆك كۆمار ڕوونکردنەوە دەدات

لڤین:
جێگرى سهرۆكى پهرلهمانى عێراق، بهبۆچونی ئێمە ئەگەری ئەوە هەیە لەهەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراقدا گۆڕانکاریی بکرێتو کەسانی دیکەیان بۆ دیاریبکرێت.
ئەمرۆ ( یەکشەممە، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ) بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی لێدوانێکی پێشووی کە ڕایگەیاندبوو ” بەرهەم ساڵح دووبارە نابێتەوە بە سەرۆککۆماری عێراق” ڕایگەیاندووە،” سەبارەت بە سەرۆکایەتی کۆماریش ئاماژەمان بەوەداوە کە ئەو پۆستە مافی کوردە و دەبێت لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان دا کەسێكی بۆ دیاری بکرێت و ئەوەش تاوەکو ئێستا یەکلایی نەکراوەتەوە و کەسیشی بۆ دیاری نەکراوە، چونکە پێویستی بە رێکەوتن هەیە لە نێوان ئەو دوو هێزە سەرەکییە”.
لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە،” بەداخەوە ژمارەیەک میدیا و سۆشیاڵ میدیا بە بێ رەچاوکردنی کاری میدیایی، لێدوانەکەی بەندەیان بەجۆرێکی دیکە گواستەوە کە گوایە ئاماژەم بەوەداوە سەرۆکی کۆماری ئێستای عێراق ئەوە پۆستە وەرناگرێتەوە”.
دەقی روونکردنەوە:
روونکردنەوەیەک لە د.بەشیر حەدادەوە
لە لێدوانێكمان بۆ میدیایەکی عيراقى، ئاماژەمان بەوەدابوو کە به بۆچونی ئێمە ئەگەری ئەوە هەیە لە هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراقدا گۆڕانکاری بکرێت و کەسانی دیکەیان بۆ دیاری بکرێت.
سەبارەت بە سەرۆکایەتی کۆماریش ئاماژەمان بەوەداوە کە ئەو پۆستە مافی کوردە و دەبێت لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان دا کەسێكی بۆ دیاری بکرێت و ئەوەش تاوەکو ئێستا یەک لایی نەکراوەتەوە و کەسیشی بۆ دیاری نەکراوە، چونکە پێویستی بە رێکەوتن هەیە لە نێوان ئەو دوو هێزە سەرەکییە، بەڵام بەداخەوە ژمارەیەک میدیا و سۆشیاڵ میدیا بە بێ رەچاوکردنی کاری میدیایی، لێدوانەکەی بەندەیان بەجۆرێکی دیکە گواستەوە کە گوایە ئاماژەم بەوەداوە سەرۆکی کۆماری ئێستای عێراق ئەوە پۆستە وەرناگرێتەوە.
ئێمە لێرەوە هەموو ئەو جۆرە لێدوانانە رەتدەکەینەوە و رایدەگەیێنین كه پيوسته ھەموو لایەک رەچاوی راستى و ئەمانەت بکەن له گواستنەوە و بڵاوکردنەوەی ھەواڵدا.
د.بەشیر خەلیل حەداد
٣١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١