هۆشداریی ئەمنی لە چەند ناوچەیەکی هەولێر دەدرێت

لڤین:

تیمی ئەمنیی نەتەوەیەكگرتوەكان لە شاری هەولێر، كارمەندەكانی ئاگادار كردووەتەوە، لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا نزیك هەندێك شوێنی هەولێر نەكەونەوە، لەوانەیە گروپێکی چەکدار هێرش بکەنە سەر هەولێر.

لە ئاگاداری نامەیەکدا کە نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کارمەندەکانی لە شاری هەولێر ناردوە،هۆشداریی داوە کە گرووپێکی چەکدار پلانیان هەیە هێرش بکەنە سەر هەولێر و رایانگەیاندووە “گروپێکی چەکدار رەنگە لە 48 کاتژمێری داهاتوودا هێرش بکەنە سەر هەولێر

لە بەشێکی تری ئاگاداری نامەکەدا هاتوە،” دەزگاکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و پۆلیس، لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و بۆ هەر رووبەڕووبوونەوەیەک ئامادەن”.

لەبارەی شوێنەكانەوە ئاشكرا كراوە، شوێنەكان هۆتێل ڕۆتانا، شیراتۆن و چواردەوری ئێمپایەر و دەوروپشتی قەڵای هەولێرە،

نەتەوە یەکگرتووەکان ئاگاداری کارمەندەکانیشی کردووە،” مۆبایلەکانیان بەبەردەوامی شەحنی تێدابێت و چەند ژمارەیەکیشی داناوە تا لەهەر حاڵەتێکدا بتوانن پەیوەندی بکەن هەر زانیارییەكیان هەبوو لەسەر چالاكی نائاسایی لە دەوروبەریان بەزوویی پەیوەندی بكەن بەوانەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button