سبەینێ و دوسبەی لەم شوێنانە نەوت دابەشدەكرێت

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایگەیاند، سبەی یەكشەممە، لە سنوری قەزای پشدەرو دوسبەی دوشەممە، لەناو سەنتەری شاری سلێمانی نەوت دابەش بكرێت.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی کە ئەمڕۆ ( شەممە، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ) بڵاویکردوەتەوە، ڕایگەیاندوە،” سبەی یەکشەممە نەوت لەسنوری قەزای پشدەرو ناحیەکانی دابەش بکرێت، بۆ هەر خێزانێک بڕی 200 لیتر بەنرخی 55 هەزار دینار.”

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا، بەڕێوەبەرایەتیەکە ئاشكراشیكردوە،” رۆژی دوشەممە ڕێکەوتی 1ی 11ی 2021 لەناو سەنتەری شاری سلێمانی دەستدەکرێتەوە بەدابەشکردنی نەوت لە سنوری مەڵبەندەکانی پێنج و شەش”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button