غازی کەرکوکی: بەشێك لەو ژەهرخواردنانە گومانە و بێ بنەمایە

لڤین:

ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی، لە بارەی بانگەسەی ژەرخواردکردن لەلایەن بەشێک لە ئەندام و بەرپرسانی حزبەکەیەوە دەڵێت بەشێکی گومانەو بۆ سەرنج راکێشانی جەماوەرەو بێ بنەمایە، خەرێکە ئەبيتە چاو لێکەری وەک گۆرێنی مودیلی سەیارەکان.

غازی كەركوكی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە بارەی بابەتی ژەهرخواردکردنی بەرپرسانی زبەکەی لە فەیسبووک ڕایگەیاند: بەشێک لەو ژەهر خواردنە راستە و گومانی تێدا نیە! بەڵام بەشێکی گومانەو بۆ سەرنج راکێشانی جەماوەرەو بێ بنەمایە، خەرێکە ئەبيتە چاو لێکەری وەک گۆرێنی مودیلی سەیارەکان!

ئەو دەشڵێت: هەرکەسە و بەئارەزوی خۆی کەسێک تومەتبار ئەکات، هەندێ زورناژەنێش هەر رۆژەوە کەسێک ئەکەنە  ئامانج ، لەدوای بڵاوکردنەوەی چاوپێکەوتنەکەی (کاک باڤڵ ) کە بە ئاشکراو روون باسی لە ژەهراوی کردنی ناو ماڵی (مام جەلالی ) کرد، وەکاک (عەتا سەراوی ) باسی لە ژەهراوی کردنی خۆی کرد،   کەسێ تر بەئاشکرا لەسەر کەناڵەکانی نەی وتووە من ژەهر خوارد کراوم.

غازی کەرکوکی دەشڵێت: بافڵ تاڵەبانی و عەتا سەراوی راستیەکانیان بڵاوکردەوە بۆ هەمو دونیا، بەڵام لێرەدا کەسانی کویلەو مونافیق و دوژمنانی یەکێتی کەوتونەتە شاباش و هەر رۆژە و کەسێک ئەکەنە ئامانج، چ لە ژەهراویکردن، چ لەتاوانبارکردنی کەسانێک.

لە بەشی کۆتایی نوسینەکەیدا کەرکوکی دەڵێت “لەراستیدا میللەت هەمووی ژەهر خوارد کراوە، بەڵام بە خۆی نازانێ، ئەوەی ئەودەسەڵاتە دیکتاتورە بەو میللەتەی ئەکات هیچ جیاوازیەکی  نیە لەژەهرخواردنەکان لە هەمو رویەکەوە، ئیعلامی چەواشەکارتوانیویەتی هەموو میلەت مەشغول بکات ، بەهەموو شتێکەوە تەنها ئاگایان لەو دەسەڵاتە نەبێ چی ئەکات”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button