سەدر هۆشداری دەداتە لیستە سیاسیەکان

لڤین:

موقتەدا سەدر ڕایگەیاند، هەواڵی پشتڕاستكراوەی پێ دەگات كە وڵاتانی ئیقلیمی دەستوەردان دەكەن لە كاروباری عێراق و گوشار لە لیستەكان دەكەن.

لە تویتێکدا کە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاویکردوەتەوە، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوا لە وڵاتان دەكات دەست هەڵگرن لە دەستوەردانی ڕوون و بكشێنەوە.

هەروەها نوسیویەتی،” من دانوستانم لەگەڵیان ڕەتكردوەتەوە، پێویستە لیستەكانیش پەنایان بۆ نەبەن و بەشداریان نەكەن لە دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆیی ئێمە”.

لە کۆتایی تویتەکەدا ئاماژەی بەوەداوە،” دەستوەردانی ئەوان ئیهانەی عێراق و گەلەكەی و سەربەخۆییەكەی و شكۆكەیەتی”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button