بۆ چارەسەری کێشەی بەنزین وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بڕیاری نوێی ڕاگەیاند

لڤین:
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بڕیاردراوە مۆڵەت ببەخشرێتە ئەو کۆمپانیایانەی دەیانەوێت بەنزین هاوردە بکەن، ئەوەش وەک چارەسەرێک بۆ کێشەی کەمی سوتەمەنی.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ ( پێنج شەممە ٢٨ تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ) وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، بڵاویکردوەتەوە ڕایگەیاندووە،” لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەمەبەستی چارەسەری کێشەی کەمی سووتەمەنی، بڕیار درالەسەر بەخشینی مۆڵەت بەو کۆمپانیایانەی کە دەتوانن بەنزین ھاوردەی ھەرێمی کوردستان بکەن بە پێی مەرج و ڕێنماییەکانی وەزارەتیسامانە سروشتییەکان”.
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەمەبەستی چارەسەری کێشەی کەمی سووتەمەنی، بڕیار درالەسەر بەخشینی مۆڵەت بەو کۆمپانیایانەی کە دەتوانن بەنزین هاوردەی ھەرێمی کوردستان بکەن بە پێی مەرج و ڕێنماییەکانی وەزارەتیسامانە سروشتییەکان.
هەر بۆیە داوا لەو کۆمپانیایانە دەکەین کە خوازیاری ھاوردەکردنی بەنزینن، داواکاریی خۆیان پێشکەش بە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانبکەن.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان
28ی تشرینی دووەمی 2021