بافڵ تاڵەبانی هەڵوێستی یەکێتی نیشتیمانی لەبارەی دەستوری هەرێم ئاشکرا کرد

لڤین:

ھاوسەرۆکی یەکێتیی، دەمانەوێت لە رێگای دەستوورەوە بنەماکانی دەوڵەتداری و دیاریکردنی تایبەتمەندییەکانی دەسەڵاتەکان رێکبخەینەوە و لە روویی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە ژیانی خەڵک باشتر کۆبکەینەوە.

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە وەفدێکی پەرلەمانی بەریتانیا بە سەرۆکایەتی گاری کێنت.

لە دیدارێکدا گفتوگۆی ھەمەلایەنە کرا لەسەر پرسە سیاسی، ئەمنی، ئابوورییەکان، کاری پەرلەمان و رۆڵی لە پێشخستنی کۆمەڵگا، چاودێریکردنی دەسەڵاتی جێبەجێکردن، دەرکردنی یاسا و رێکخستنی ژیانی خەڵک. هەروەها تەئکید لە ھەماھەنگی زیاتر و راوێژ لە نێوان ھەرێم و بەریتانیا کرایەوە بۆ پێشخستنی کاری پەرلەمانی.

بافڵ تاڵەبانی گرنگی بوونی دەستووری لە ھەرێم روونکردەوە بۆ وەفدی میوان و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد دەمانەوێت لە رێگای دەستوورەوە بنەماکانی دەوڵەتداری و دیاریکردنی تایبەتمەندییەکانی دەسەڵاتەکان رێکبخەینەوە و لە روویی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە ژیانی خەڵک باشتر کۆبکەینەوە و ھەمووان لە چوارچێوەی دەستوورێکی گەلپەسەند ماف و ئەرکەکانیان یەکسان بکرێت.

ھاوسەرۆک روونیشیکردەوە یەکێتی دەیەوێت دەستوورێک لە ھەرێم بنیادبنرێت کە کۆدەنگی نیشتمانی و رای ھەموو لایەنەکان و خەڵکی لەسەر بێت و لەسەر بنەمای بەرژەوەندی و پێشخستنی ئەزموونی ھەرێم دابڕێژرێت و ھەمووان لەسایەیدا وەک یەک بن و مافی ھاووڵاتیبوون بەرجەستە بکات و لەگەڵ دەستووری عێراقیشدا یەکبگرێتەوە و بتوانرێت خزمەتی زیاتری کۆمەڵگەی پێبکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button