بۆ لێکۆڵینەوە لە پەرلەمانتارێکی پارتی داوای پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە دەکرێت

لڤین:

پەرلەمانتارێکی یەکێتی: نابێت پەرلەمانتار سیفەتی نوێنەرایەتی بەکاربهێنێت بۆ کاری بازرگانی.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە میانەی دانیشتنی پەرلەماندا هەڵکەوت لالە ئەنوەر، خاوەنی کارگەی غازی شارەزوور و ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەی ئاشکراکرد کە کارگەی غازی هەیە و بەهۆی ئەوەی پارتییە و پشك ناداتە كۆمپانیای نۆكان لە سلێمانی بڕی غازی پێویستی غازی پێنادەن.

سەبارەت بە لێدوان ئەو ئەندام پەرلەمانەی پارتی، رۆژان حەمەرەش پەرلەمانتاری یەکێتی، ئەمڕۆ ( پێنج شەممە، ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ) ڕایگەیاند،” نابێیت پەرلەمانتار کە نوێنەری خەڵکە سیفەتی ئەندامێتی (أستغلال) بکات بە کار بھێنیت یان رێگەبدات ، سیفەتی نوێنەرایەتی بەکاربهێنێت بۆ کاری بازرگانی ، کە ئاماژەی پێدراوە لە بڕگەی (٤)ی ماددەی چوارەم وە ماددەی پێنجەم لە یاسایی ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردستان – عێراق ژمارە (١) ی ساڵ ١٩٩٢ ، وە برگە (٤)ی ماددەی (٢٣) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، بەڵام لە دانیشتنی رۆژی ٢٧/١٠/٢٠٢١ پەرلەمانی کوردستان ، پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی لەناو ھۆڵی پەرلەمان وەک خاوەن کارگەیەک قسەی کرد نەک وەک پەرلەمانتار بۆ ئەوەی فشار بکات بۆ دابین کردنی غاز بۆ کارگەکەی”.

ئاماژەی بەوەیشداوە،” بۆیە لەپێناو جێبەجێکردنی یاساو پەیرەوی ناوخۆی پەرلەماندا پێوستە سەرۆکایەتی پەرلەمان لەم پێشێلکردنە بێدەنگ نەبێت لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکبهێنێت و پەرلەمان بریاری دروست بدات هاوکات ئەو پەرلەمانتارە دەیەوێت بە تشهیر کردن بە ئیدارەی گشتی کارە نایاسایی و سەرپێچییەکانی بشارێتەوە.

ئاشکرایشیکردوە،” دوای بەدواداچونمان بۆ قسەکانی بە پێ نوسراوی قائیمقامیەتی قەزای شارەزوو ژمارە (٢٨٤٤) لە بەرواری (١٧/١٠/٢٠٢١) بۆ بەرھەمە نەوتیەکانی ناردووە ئاماژە بەوە کراوە کە بری (٢٠٠٨٠) بیست ھەزار و ھەشتا کیلۆ گرام غازی وەرگرتووە بۆ ئەوەی دابەشی بکات بەسەر خەڵک و ماڵان و وەکیلەکاندا ، بەلام غازەکەی بە فەلی لە بازاڕی ڕەشدا فرۆشتوەتەوەو لە ئێستادا لە لایەن بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانیەوە سزادراوە ڕۆژان حەمەڕەش ئەندامی لیژنەی کاروباری یاسایی پەرلەمانی کوردستان”.

ئەمڕۆ  (پێنجشەممە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ) لە نوسراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی،ڕایگەیاندوە ، “کارگەی غازی شارەزوور لە بەرواری 11ی تشرینی یەکەمی 2021، بڕی 20 تۆن و 80 کیلۆگرام غازی حکومی وەرگرتووە و ڕاستەوخۆ بە فەلی فرۆشتوویەتییەوە بەبێ ئەوەی بەسەر هاووڵاتیان دابەشی بکات”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button