کام ڕۆژانەی خیانەت بژمێرم!؟

لڤین: ئەبوبەکر هەڵەدنی

زۆرێک لەڕۆژەکانی ساڵ کۆڵە مستەی خیانەت وەشێنراوە لە پشتی ئەم گەلە ستەمدیدە وڕۆڵە خێر لەخۆنەدیوەکانی کامیان بژمێرم:
ئەو رۆژانەی دەبوونە کەواسووری بەردەم لەشکری عەفلەقیان وسوپای پاسداران وجەندرمەی تۆرانیەکان.
ئەودەمە بژمێرم کە تێکۆشەرانی پارچەکانی تری کوردستانتان خەڵتانی خوێن دەکرد بۆ مشتێ دراوی داگیرکەران هاوشێوەی سلێمانی موعینی وخانەی موعینی وسەعیدی یەزادن پەنا .
یان ئەوکاتەی لەسەر دەعوەت ونان خواردن خوێنی شەهیدان شێرکۆی شێخ عەلی وبێستونی برای وجەمالی عەلی باپیرو ئیسماعیل گەورەدێیی وهاوەڵەکانیتان کردە قوربانی حەزی پاوانخوازی.
یان ئەو سەردەمانەی لەسەر کەپکی حەمەد ئاغا وکەپکی شیلانە گیانی سەدان گەنجی کوردتان کردە بەردەبازی کۆشک وتەلارەکان.
یان ئەو دیرۆکی خیانەتی شەهیدان ئاسۆی دەلاک وشەهید مەلاعەلی وشەهید بەکری خەتات کە شۆڤارەکان هاوڕێ کەتافی لەبەرەکانی خۆتان بوو.
چما بیرمان نیە دەیان قارەمان لەشاخ کەهەڵدەکەوتن وکوڕە هەژارو بێ پشت وپەنا بوون دەیان تۆمەتتان دەدانە پاڵ وبەداخەوەناچارتان دەکردن تەسلیم بنەوە وببنە مەفرەخاسە(هەرچەندە لای من پشت کردن لەمیلەت وبوونە داردەستی داگیرکەران هیچ بیانوو و پاساوێکی نیە).
ئەی ئەوە خیانەت نیە چی بەنداووپرد وشۆفڵ وگرێدەر وتەل وفافۆن بوو ئاودیوتان کرد.
دەبێ کامە خیانەت لەمیلەت لەوە گەورەتر بێت سی ساڵە تائەم ساتەوەختە گەنجی کورد نائومێد دەکەن وبەزۆر ملی ڕێگای ناچاری وهاتونەهاتی پێ دەگرنە بەر.
ئەوە خیانەت نیە فەرهەنگی تورکی وفارسی تەونی کۆمەڵایەتی ئێمەی تێک داوە و داگیری کردوین.
خیانەتتان لەزمانی کوردی کرد سەرێ (خۆتان ئەم ناوانەتان داهێناوە) بەبازاڕو هۆڵ ومۆتێل وڕیستۆرانتەکانی هەولێربەتایبەت وشارەکانی تر بەگشتی دا بکەن بزانن دەزانن ئێوە لەشارێکی کوردین هەرچی تابلۆیە بەزمانی لاتینی وئینگلیزی وبێگانان نوسراوە.
لوتکەی خیانەت ئەو رۆژانە بوو نەوت وسامانی سروشتی کوردستانتان هەرزان فرۆش کردبەکۆمپانیا زەبەلاحەکان ودەوڵەتانی دراوسێ.
چما خیانەت لەوە مەزنتر هەیە بەلیست جاش ومستەشاروئەنفال چی وسیخوڕ وئەمنی بەعسیانتان خزاندە ناو لیستی خانەنشینی پێشمەرگەوکەمئەندامی سەنگەرو زایندانیانی سیاسی.
جا خۆش ئەوەیە کێبڕکێ هەبێ لەخیانەت و خۆخستنە باوەشی داگیرکەرانی کوردستان و بگرە خیانەت بەرامبەر بەخیانەت بەشانازی لەقەڵەم بدرێ.
زۆرن ئەو ڕۆژانەی ساڵ کەشوێن پەنجەی خیانەت نەئاڵێنرابێت لە مێژووی ئەم گەلە.
ئەو ڕۆژە دێت ئێمەش وەک گەلە زیندوەکانی دونیا پەند وەردەگرین لەخیانەت و هەندێ لەمیرابۆکان دەخەینەوە قاوغی خۆیان و لەگۆڕیشدابن دەبێ هەقیقەتیان وەک خۆی نیشان بدرێت تەنها لەپێناوی ئەوەی گیاکەڵەی خیانەت بۆ هەمیشە دەربهێنرێت وکەس بەخەیاڵیش بیر لە خیانەت نەکاتەوە…..


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button