سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌ردانێك به‌ره‌و قه‌ته‌ر به‌ڕێكه‌وت

لڤین:

سەرۆکایەتیی هەرێم، سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌ سه‌ردانێكی‌ فه‌رمی‌ به‌ره‌و ده‌وحه‌ی‌ پایته‌ختی‌ قه‌ته‌ر به‌ڕێكه‌وت، بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، ته‌وه‌رێكی سه‌ردانه‌كه‌ ده‌بێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا،کە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ( شەممە، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ) بڵاویکردوەتەوە، سەرۆکایەتیی هەرێم ئاشكرایكردوه‌ كه‌ نێچیرڤان بارزانی‌، سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئالسانی‌، میری‌ قه‌ته‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ دیكه‌ی‌ قه‌ته‌ری‌ كۆده‌بێته‌وه‌.

ئاماژەی بەوەیشداوە،”بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، دۆخی‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتی‌ و چه‌ند پرسێكی‌ جێی‌ بایه‌خی‌ هاوبه‌ش” ته‌وه‌ری سه‌ردانه‌كه‌ی ده‌بێت”.

جێگەی ئاماژە پێدانە له‌ كۆتایی مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵیشدا نێچیرڤان بارزانی‌، سەرۆکی‌ هەرێمی‌ کوردستان، پێشوازی‌ لە خالد بن حەمەد ئەلسولەیتی‌، باڵیۆزی‌ قەتەر لە عێراق کرد و باسیان له‌ برەودان بە پەیوەندییەکانی‌ عێراق و هەرێمی‌ کوردستان لەگەڵ قەتەر، بەتایبەتی‌ لە بواری‌ ئابووری‌ و بازرگانیدا و هاندانی‌ سەرمایەگوزاری‌ و وەبەرهێنانی‌ قەتەری‌ لە بوارە جیاکاندا لە عێراق و هەرێمی‌ کوردستان كرد.

پێشتریش و له‌ مانگی 10ی 2019، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان به‌هه‌مانشێوه‌ سه‌ردانی قه‌ته‌ری كردوه‌ و چاوی به‌ میر ته‌میم بن حه‌مه‌د ئالسانی، میری قه‌ته‌ر كه‌وتبوو.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button