له‌باره‌ی له‌كاركه‌وتنی ئه‌په‌كانی فه‌یسبوك و ئینستگرام و وه‌تس ئه‌پ ڕونکردنەوە دەدرێت

لڤین:

تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، ئاگادارین هەندێ کەس کێشەیان هەیە، كارده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی به‌زوترینكات شته‌كان بگه‌ڕێنینه‌وه‌ دۆخی ئاسایی.

پاش ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ ( دووشەممە، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ) له‌به‌شێكی وڵاتانی جیهان، هه‌ردو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك و ئینستگرام له‌گه‌ڵ وه‌تس ئه‌پ له‌كاركه‌وتن و له‌به‌شێك له‌ وڵاتانیش فه‌یس تایمیش له‌كاركه‌وتوه‌، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ و رایگه‌یاندوه‌، “ئاگادارین هه‌ندێك كه‌س كێشه‌یان هه‌یه‌ له‌ به‌كارهێنانی ئه‌په‌كانمان و به‌رهه‌مه‌كانمان”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە،”كارده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی به‌زوترینكات شته‌كان بگه‌ڕێنینه‌وه‌ دۆخی ئاسایی، داوای لێبوردنیش ده‌كه‌ین له‌ هه‌ر نا دڵنیاییه‌ك”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button