ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم دانپێدانانی گروپەكەی “گۆڤەند”ی بڵاوكردەوە

لڤین:

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، گروپەکەی گۆڤەند کاریان بریتی بو لە دروستکردنی تۆڕی بەرفراوان و مەترسیدار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ خەڵەتاندنی گەنجانی شارەکانی هەرێمی کوردستان.

ئێوارەی ئەمڕۆ ( دووشەممە، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ) ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم لەگەڵ بڵاوكردنەوەی دانپێدانانەكاندا لە راگەیەندراوێكدا ئاشکرای کردوە،” لەماوەی رابردودا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و راگەیاندنەكاندا كۆمەڵێك زانیاری لەبارەی گروپێك لەژێر ناوی (CTS) بەسەرپەرشتی كەسێك بەناوی گۆڤەند بڵاوكرانەوە كە كاریان بریتی بوە لە دروستكردنی تۆڕی بەرفراوان و مەترسیدار لە فەزای ئینتەرنێت بۆ هەڵخەڵەتاندنی كچ و كوڕو گەنجانی شارەكانی هەرێمی كوردستان، بەمەبەستی بەدەستهێنانی وێنەو ڤیدیۆی ئابڕوبەرو نهێنییە تاكەكەسییەكانی خەڵك و بڵاوكردنەوەیان، ئامانجی ئەو گروپە وەرگرتنی پارەو باج و ناچاركردنی گەنجان بوە بۆ ئەنجامدانی كاری نەشیاو لە رێگەی گوشارهێنان و هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆكانیان”.

لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم ئاماژەی بەوەداوە،” تیمەكانیان بەهاوكاریی وەزارەتی ناوخۆ توانیویانە سەرچاوەو ناسنامەی سەرجەم ئەندامانی ئەو تۆڕە مەترسیدارە ئاشكرابكەن و دەستگیریان بكەن كە دانیان بە تاوان و كارە نەشیاوەكانیاندا ناوەو لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەست بەسەر بەڵگەو وێنەو ڤیدیۆی جۆراوجۆردا گیراوە كە سەلمێنەری تاوانەكانیانە”.

یەكێك لەو كوڕانەی لە ڤیدیۆكەی ئاسایشدا قسە دەكات، دەڵێت، رۆژی ( ١٦ی ٨ی ) ئەمساڵ دەستگیركراوە بەهۆكاری ئەوەی ئەدمین بوە لە پەیجێكی گروپی سی تی ئێس كە خاوەنەكەی گۆڤەند بوە.

لەبەشێکی تری دانپیانانەکەدا دەڵێت،” چەند ئەدمینێكی دیكەی هەبوە لە گروپ چاتەكەی و یەكێك لەوانە من بوم بەناوی (لیۆ)، هەروەها كاسپەرو شەعبان و ئەلێكسس بون، ئەوەندەی من بزانم شەعبان ئەلێكسس هەر گۆڤەند خۆی بو”.

ئاماژە بەوەشدەدات كە، ” پەیجەكە مەلەفی خەڵكی بڵاودەكردەوە. ئەمنیش كە ئەدمین بوم لەوێ، دەبو ئەو رەسم و ڤیدیۆیانەی بۆم دەهات وەرگرم، كاتێك دەستگیركرام مۆبایلەكەم نزیكەی 10 هەزار رەسم و ڤیدیۆی تێدا بو، ئەوانەی من بۆ گۆڤەندم ناردون نزیكەی 10 تا 20 رەسم و ڤیدیۆ بوە”.

هەروەها سەبارەت بە گۆڤەند یەکێکی تر لە دەستگیرکراوان ئاماژە بەوەدەدات،” گۆڤەند هەڕەشەی لە خەڵک دەکرد، دەیوت، “ڤیدۆیەکی تۆم لەلایە لەگەڵ کچێکیت”، ئەگەر ڤیدیۆی کچێکی دیکەی بۆ نەنێرێت، بڵاوی دەکاتەوە و ئابڕووی دەبات، کەسەکەش لە ترسی خێزانەکەی ڤیدیۆیەکەی بۆ گۆڤەند دەنارد. دواتر داوای دەکرد کە ڤیدیۆی کەسی دیکەشی بۆ بنێرێت.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button