ئومێد خۆشناو: بڕی پێویستی غاز گەیشتووەتە هەولێر

لڤین:
پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئالیه‌ت و میكانزمێكی تایبه‌تمان دیاریكرد بۆ چۆنیه‌تی دابینكردنی بڕه غازی شلی پێویست بۆ سنوری پارێزگای هه‌ولێر و گه‌یاندنی غاز به هاوڵاتییان و نانه‌واخانه‌كان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له دیوانی پارێزگا، به ئاماده‌بونی هێمن قادر، جێگری پارێزگار و نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر و نوێنه‌ری كۆمپانیای ساوس كوردستان، كۆبوه‌وه.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند “ئێستا بڕی پێویستی غازی ماڵان گه‌یشتوه‌ته شاری هه‌ولێر و نرخی هه‌ر بوتڵێك غازێكی حكومی و تایبه‌تیش نابێت له 8 و 500 دینار زیاتر بێت”.
ئومێد خۆشناو ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو “ئالیه‌ت و میكانزمێكی تایبه‌تمان دیاریكرد بۆ چۆنیه‌تی دابینكردنی بڕه غازی شلی پێویست بۆ سنوری پارێزگای هه‌ولێر و گه‌یاندنی غاز به هاوڵاتییان و نانه‌واخانه‌كان”.