لەسەر گرانی نرخی غاز پارێزگاری هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

لڤین:

پارێزگاری هەولێر، لە چەند ڕۆژى ڕابردوو بەهۆى کێشەیەکى تەکنیکى بڕێکى کەمى غازى ماڵان دەگەیشتە شارەکەمان نەدەتوانرا پێداویستى تەواوى هاوڵاتییانى دابین بکات.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا کە نوسینگەی پارێزگاری هەولێر، بڵاویکردۆتەوە ئەمرۆ ( یەک شەممە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ )، ڕایگەیاندوە، “ئەمە وایکرد لەلایەن چەند کەسانێکەوە ئەو هەلە بقۆزرێتەوە و نرخى غازى ماڵان تا ڕادەیەک بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ببینێ”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە،” دڵنییاى بە هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاکەمان دەدەین لە ئێستادا بڕى پێویستى غازى ماڵان گەیشتۆتە شارەکەمان و نرخى هەر بوتڵێک غازى حکومى و تایبەت لە 8,500 هەشت هەزار و پێنج سەد دینار زیاتر نییە، هەر کەس و لایەنێک لەو نرخە زیاتر غاز بفرۆشێت بەهاوڵاتییان ئەوا دووچارى ڕێکارى یاسایی دەبێتەوە و سزا دەدرێت”.

دەق ڕاگەیەندراوەکە:

رونکردنەوەیەک لە نووسینگەى پارێزگارى هەولێر

دواى ئەوەى لە چەند ڕۆژى ڕابردوو بەهۆى کێشەیەکى تەکنیکى بڕێکى کەمى غازى ماڵان دەگەیشتە شارەکەمان کە نەدەتوانرا پێداویستى تەواوى هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاکەمان دابین بکات، ئەمەش وایکرد لەلایەن چەند کەسانێکەوە ئەوهەلە بقۆزرێتەوە و نرخى غازى ماڵان تا ڕادەیەک بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ببینێ، دڵنییاى بە هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاکەمان دەدەین لە ئێستادا بڕى پێویستى غازى ماڵان گەیشتۆتە شارەکەمان و نرخى هەر بوتڵێک غازى حکومى و تایبەت لە 8,500 هەشت هەزار و پێنج سەد دینار زیاتر نییە، هەر کەس و لایەنێک لەو نرخە زیاتر غاز بفرۆشێت بەهاوڵاتییان ئەوا دووچارى ڕێکارى یاسایی دەبێتەوە و سزا دەدرێت.

نووسینگەى پارێزگارى هەولێر

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button