چه‌كدارانی حه‌شد ناتوانن له‌ ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌شدار بن

لڤین:

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، بەهۆی نەناردنی ناوی كارمه‌ندانی حه‌شد بەمەبەستی دروستکردنی ناسنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌نگدان بۆیان بۆیه‌ بڕیاردراوە له‌ ده‌نگدانی تایبه‌تدا حه‌شد بێ به‌ش بكرێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌، فه‌رمانده‌یه‌كی حه‌شد، كه‌ نه‌یویستووه‌ ناوی بهێنرێت، بە ،یدیا عێراقیەکانی ڕاگەیاندوە،” ئه‌مه‌ موئامه‌ره‌یه‌ و ئه‌مه‌ریكا و هه‌ندێك لایه‌نی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ له‌ دژی حه‌شد رێكیان خستووه‌”.

هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، فه‌رمانده‌ی حه‌شد و گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی فه‌تح، به‌یانێكی میدیایی ده‌ركرد و تێیدا رایگه‌یاند،” بیستوومانه‌ چه‌كدارانی حه‌شد ناتوانن له‌ ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌شداری بكه‌ن و ده‌بێت له‌ رۆژی ده‌نگداندا سه‌نگه‌ره‌كانیان به‌جێ بهێڵن و بڕۆنه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ ده‌نگ بده‌ن”.

لە بەشێی تری پەیامەکەیدا ڕایگەیاندوە،” داواتان لێده‌كه‌ن به‌ سه‌دانتان رووبكه‌نه‌ ده‌نگدان، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی ده‌نگی پاڵه‌وانه‌كانمان بكه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌نگه‌ردان و ناتوانن به‌شداری له‌ ده‌نگدان بكه‌ن”.

جێگەی ئاماژە پێدانە، به‌رپرسانی هاوپه‌یمانی فه‌تح رایانگه‌یاندووه‌،” بێبه‌شكردنی حه‌شد له‌ ده‌نگدانی تایبه‌ت كاریگه‌ری له‌سه‌ر چانسی سه‌ركه‌وتنی هاوپه‌یمانییه‌كه‌ درووست ناكات”.

چه‌كدارانی حه‌شد ژماره‌یان 130 هه‌زار كه‌سه‌، 30 هه‌زار چه‌كداریش گرێبه‌ستیان هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه‌ و به‌م دواییانه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌نگه‌ره‌كانیان.

دوو رۆژ پێش پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتیی، ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌و رۆژه‌دا ته‌نیا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ و زیندانه‌كان ده‌نگ ده‌ده‌ن.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button