پارتی کارتی دەنگدانی بۆ هێزەکانی لەشکری رۆژ دروستکردوە

لڤین:

هێزەکانی پێشمەرگەی رۆژ، کە پێشمەرگەکانی خەڵکی رۆژئاوای کوردستانن، لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە ئامادە کراون کە لەرۆژی هەڵبژاردنی پێش وەختەی عێراق بەشداری لەهەڵبژاردنەکان بکەن و لەبەرژەوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان دەنگ بدەن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەناو هێزەکانی پێشمەرگەی رۆژ بەبوار نیوزی راگەیاندوە، ” تەواوی ئەندامانی لەشکری رۆژ ناسنامەو جنیسەی عێراقیان بۆ دروستکراوەو ئامادەکراون بۆ ئەوەی لەرۆژی هەڵبژاردن بەشداری هەڵبژاردن بکەن”.

ماڵپەرەکە لە زاری سەرچاوەکەوە زانیاری زیاتری ئاشکرا کردووە و ڕایگەیاندوە،” “تەواوی ئەندامانی لەشکری رۆژ ناسنامەو جنیسەی عێراقیان بۆ دروستکراوەو ئامادەکراون بۆ ئەوەی لەرۆژی هەڵبژاردن بەشداری هەڵبژاردن بکەن”.

هەروەها لە هەواڵەکەداهاتوە،” پێشمەرگەکانی لەشکری رۆژ جگە لەوەی خاوەنی ناسنامەو جنیسەی عێراقین لەهەمان کاتدا، کارتی زانیاری و پسولەی خۆراکیشیان بۆ دروستکراوە. بەو بەڵگەنامە فەڕمیانەش کارتی دەنگدانیشییان بۆ دروستکراوە”.

سەبارەت بە ژمارەی پێشمەرگەکان، سەرچاوەکە وتویەتی،” ژمارەی ئەو پێشمەرگانەی ڕەگەزنامەی عێراقی و کارتی دەنگدانیان بۆ دروستکراوە، زیاترە لە 2 هەزار پێشمەرگەو زۆربەیان دەنگەکانیان لەبازنەی یەک و دوی پارێزگای دهۆکە”.

بەپێی دەستوری عێراقی تەنیا هاوڵاتی عێراق مافی دەنگدانی هەیە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، و دەبێت هەڵگری رەگەزنامەی عێراقی بێت، بەڵام ئەندامانی لەشکری رۆژ خەڵکی شارەکانی کوردستانی سوریان و بەپێی دەستوری عێراق، هاوڵاتی عێراقی نین.


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button