سەرۆکی پەرلەمانی و شاندێکی سویدی دۆخی ئازادی رادەربڕینیان تاوتوێ کرد

لڤین:
ئەمڕۆ سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ شاندێکی پەرلەمانی پارتی چه‌پی سویدی کۆبویەوە و دۆخی سیاسی و ئازادیی ڕاده‌ربڕین و ئازادیی ڕِۆژنامه‌گه‌ری گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە ڕێواز فایق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له شاندێكی پارتی چه‌پی سویدی له په‌رله‌مانی سوید، به سه‌رۆكایه‌تیی هاكان سوێلێنیگ كرد، له دیدارێكدا كه شۆڕش قادر، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سوید ئاماده‌یبوو.
له ته‌وه‌رێكی کۆبونەوەکەدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان، باسی دۆخی سیاسی و ئابوریی كوردستان و بوژانه‌وه‌ی كه‌رته‌كانی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزاری كرد، كه له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا بایه‌خ و گرنگیی زیاتریان پێدراوه له ڕوی ده‌ركردنی یاساكانی تایبه‌ت به‌م بوارانه.
لە کۆبونەوەکەدا ڕێواز فایق، تیشكی خسته سه‌ر چه‌ندین پرسی هه‌نووكه‌یی و لایه‌نی گرنگی مافه‌كانی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان و ئازادی رادەربڕین، هەر لەو کۆبونەوەیەدا جه‌ختییان له‌سه‌ر گرنگیی دروستكردنی په‌یوه‌ندیی په‌رله‌مانی و ئاڵوگۆڕی شاره‌زایی یاسایی نێوانیان كرده‌وه.