ئێران دوا هۆشداری دەداتە بەرپرسانی عێراق و هەرێم

لڤین:
فەرماندەی هێزی وشکانی سوپای پاسداران، بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستان رادەسپێرین تاوەکوو گرووپەکانی دژبەری شۆڕش (ئێران) لە باکووری عێراق دەربکەن، چونکە ئەگەر دەریاننەکەن ئێمە ئەرکی خۆمان بۆ لەنێوبردنی بنکەکانیان دەگرینەبەر.
ئەمڕۆ ( چوارشهممه ٢٩ی ئهیلوولی ٢٠٢١ )، محەممەد پاکپوور، فەرماندەی هێزی وشکانی سوپای پاسداران لە کۆبوونەوەی “رێزگرتن” لە کوژراوانی “پێشمەرگە موسڵمانەکانی کورد” لە شاری سنە، ڕایگەیاند،” پێشتر رامانگەیاندووە جوڵە و بنکەی دژبەرانی شۆڕش قبوڵ ناکەین و بە تووندی بەرەنگاری دەبینەوە”.
جێگەی ئاماژە پێدانە،” بەرپرسانی سیاسی و سەربازی ئێران لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا زۆر جار پێداگرییان لەسەر ئەو داواکارییانە لە عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە و هەڕەشەیان لە حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کردووە”.
بۆ یەکەمجار عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران رۆژی ( ١٠ / ٨ / ٢٠٢١ ) لە کۆبوونەوەی لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، داوای دەرکردنی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی کرد.
دواتر محەممەد پاکپوور، فەرماندەی هێزی وشکانی سوپای پاسداران رۆژی ( ٦ / ٩ / ٢٠٢١ ) رایگەیاند،” سەرەڕای چەندینجار ئاگادارکردنەوەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لەبارەی چالاکی هێزەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی، بەڵام هێشتا ئەو هێزانە چالاکییان هەیە، بۆیە دانبەخۆداگرتنی سوپاش کۆتاییهاتووە و کۆماری ئیسلامی وەڵامێکی تووندی ئەو چالاکییانە دەداتەوە”.
حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ساڵی ( ١٩٨٣ ) و دوای ئەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستی بەسەر ناوچە رزگارکراوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستاندا گرتەوە، بنکە و بارەگاکانیان لە باشووری کوردستان جێگیرکرد.
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21