ئەنجوومەنی وەزیران سێ پڕۆژەیاسای بەکۆی دەنگی ئامادەبووان، پەسند کرد

لڤین:

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، پڕۆژەی ستراتیجی نیشتمانی دەستەی دەستپاكی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی پەسەندكردو پرۆژەیاسایەكی تایبەتیشی بە رێكخستنەوەی هەڵگرتنی چەك و مامەڵەكردنی پێی تاوتوێكرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 29-9-2021، بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، ئەنجومەنی وەزیران كۆبووەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا ، پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ڕەشنووسی ( پەیڕەوی ئەنجومەنی باڵای ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە هەرێمی کوردستان) خستەڕوو. ئەنجومەنی وەزیران بە کۆی دەنگی ئامادەبووان، پەیڕەوەکەی پەسەند کرد. ئامانج لەم پەیڕەوە، دەستنیشانکردنی پێکهاتە وئەرک و دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی وەزارەتە لە ناویشیاندا باشتر بەڕێوەبردنی موڵکە وەقفییەکان و وەبەرهێنانیان و بەرەپێشبردنیانە، بە ئاراستەی ڕێکخستنەوەی داهاتی موڵکە وەقفییەکان، لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان و پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و بەکارهێنانەوەی داهاتیان، بۆ ئەو مەبەستە خێرخوازییانەی کە موڵکەکانیان، لە پێناودا وەقف کراوە.

لە بڕگەی دووەمدا، ڕەشنووسی (پڕۆژە یاسای چەک لە هەرێمی کوردستان ) لە لایەن  وەزیری ناوخۆ ڕێبەر ئەحمەد خرایەڕوو، کە ئامانج لێی، ڕێکخستنەوەی کڕین و فرۆشتن و هەڵگرتن ومامەڵەکردنە بە چەک. دوای کفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە و خستنەڕووی چەندین تێبینی،  پڕۆژە یاساکە، بە لەبەرچاوگرتنی سەرنج و تێبنییەکان، لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە، بە کۆی دەنگی ئامادەبووان، پەسەند کرا ، کە بایەخی زۆری دەبێت لە ڕووی ڕێکخستنەوەی هەڵگرتن و مامەڵەکردن بەچەک ونوێکردنەوە و توندکردنی مەرجەکانی پێدانی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەک، بە تایبەتیش کە یاسای ئێستای چەک، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1993 و ناگونجێت لەگەڵ پەرەسەندنەکانی ئێستا و سنووردارکردنی زیادبوونی دیاردەی چەکداریی و حاڵەتەکانی تاوان.

بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکە، بریتی بوو لە خستنەڕووی ( پڕۆژەی ستراتیجی نیشتمانی دەستەی دەستپاکی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان 2021-2025 ) کە لە لایەن ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە هەرێمی کوردستان خرایەڕوو، کە پلانێکی گشتگیری دەسەڵات و دامەزراوە تایبەتمەندەکانی هەرێمی کوردستانە، لە پێناو حکومڕانییەکی باشتر و شەفافتر، بە ئاراستەی ڕێگەگرتن لە بەهەدەردانی سامانی گشتیی و ڕێگەگرتن لە گەندەڵی، کە یەکێکە لە بڕگە سەرەکییەکانی هێڵە گشتییەکانی، کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە،”ئەنجومەنی وەزیران، لەسەر پێشنیاری دەستەی دەستپاکی، ستراتیجییەکەی پەسەند کرد، دواتر دەستەی دەستپاکیی لە هەرێمی کوردستان، میکانیزم و شێوازی جێبەجێکردنی، بە هەماهەنگیی لە گەڵ دەسەڵات و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان، دیاری دەکات بە ڕەچاوکردنی تایبەتمەندیی”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button