سەبارەت بە ڕۆژی دەنگدان پارێزگاری سلێمانی چەند بڕیارێكی ڕاگەیاند

لڤین:

پارێزگاری سلێمانی، پێویستە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن پێش دەنگدانی تایبەت باجی تایبەت بۆ ڕوماڵکردنی هەڵبژاردنەکان هەڵبگرن، وە کەناڵە بیانییەکانیش لە یەکێک لە ئۆفیسەکانی بەغدا یان هەولێر خۆیان تۆمار بکەن و باجی ڕووماڵ وەربگرن.

ئەمڕۆ ( چوارشه‌ممه‌ ٢٩ ی ئه‌یلوولی ٢٠٢١ )، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی سەرجەم فەرمانگە و یەکە کارگێڕییەکانی سنوری شاری سلێمانی کردووە دەڵێت” پێویستە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بەر لە دەنگدانی تایبەت لە ٨ی ١٠ی ٢٠٢١دا باجی تایبەت بە ڕوماڵکردنی هەڵبژاردنەکان لە ڕۆژی هەڵبژاردنەکاندا هەڵبگرن”.

دەقی نوسراوەکە:

بۆ/ هەموو یەکە کارگێڕی و فەرمانگەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی

بابەت/ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

پاڵپشت بە بڕیارەکانی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئاسایشی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە هەرێمی کوردستاندا بە سەرۆکایەتیی بەڕێز وەزیری ناوخۆ سەرۆکی لیژنەی باڵای ئاسایشی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی (٢٨ /٩ /٢٠٢١)، لە شاری هەولێر؛

کاری پێویست لەسەر بڕیارو ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق و لیژنەی باڵای ئاسایشی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بکەن بە هەمەهانگیی لـەگەڵ ئۆفیسی کۆمسیۆن لە پارێزگای سلێمانی و بازنەکانی (١، ٢، ٣، ٤، ٥)ی پارێزگای سلێمانی بەپێی سنوری یەکە کارگێڕییەکان بۆ هەڵبژاردنەکان و پەیڕەوی ئەم خاڵانە بکرێت:

١- پێویستە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن، بەر لە ڕۆژی دەنگدانی تایبەت لە (٨/ ١٠ /٢٠٢١)دا، باجی تایبەت بە ڕوماڵکردنی هەڵبژاردنەکان لە ڕۆژی هەڵبژاردنەکاندا هەڵبگرن و بۆ ئەم مەبەستە:

أ‌- کەناڵە بیانییەکان لە یەکێک لە ئۆفیسەکانی کۆمسیۆنی باڵا لە بەغدا یان هەولێر، خۆیان تۆمار بکەن و باجی ڕوماڵکردن وەربگرن.

ب‌- کەناڵە خۆماڵییەکان (ناوخۆیی و ئاسمانییەکان) لە یەکێک لە ئۆفیسەکانی کۆمسیۆنی پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک)، خۆیان تۆمار بکەن و باجی ڕوماڵکردن وەربگرن.

٢- لە ڕۆژانی دەنگدانی تایبەت و گشتیشدا لەسەر بڕیاری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق و لیژنەی باڵای ئاسایشی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، بردنە ژورەوەی مۆبایل بۆ بنکەکانی دەنگدان قەدەغەیە.

٣- پێویستە چاودێرانی نێودەوڵەتیی، پاسەوانەکانیان، وەرگێڕەکانیان، باجی ڕێگەپێدانیان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لە بەغدا، یان لە هەولێر، وەرگرتبێت.

٤- حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتە خۆجێییەکان و هەموو دامودەزگا دەوڵەتیەکان بێلایەنانەو پیشەییانەو یاساییانە زەمینەی هاوبەش و هاوسەنگ و پارێزراو بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنەکان دەڕەخسێنن و هیچ سەرمایەیەکی مرۆیی و ماڵیی و دارایی و کەلوپەل و هۆڵ و کەرەستەیەکی دەوڵەت بۆ بانگەشەی کاندید یان لایەنێکی بەشداربوو لە هەڵبژاردنەکاندا بەکارناهێنرێت.

٥- هەر فۆڕم و ڕاپرسیی و زانیاریی کۆکردنەوەیەک لە دامودەزگاکانی دەوڵەتدا قەدەغەیە، کە تیایدا داوای زانیاری کەسیی و ژمارەی کارتی دەنگدان و ژمارەی مۆبایل و…تاد بکات.

٦- هەر بانگەشەیەکی هەڵبژاردن بۆ کاندید یان لایەنێکی دیاریکراوی بەشداربووی هەڵبژاردنەکان لەناو دامودەزگاکانی دەوڵەتدا قەدەغەیە.

٧- پێویستە ئەو هاووڵاتیانەی کارتی دەنگدانیان وەرنەگرتۆتەوە تا ڕۆژی (٥/ ١٠/ ٢٠٢١) کارتەکان وەربگرنەوە، بەپێچەوانەوە ئەو کارتانەی دەمێننەوە پێش هەڵبژاردنەکان دەگەڕێنرێنەوە بۆ ئۆفیسی سەرەکیی کۆمسیۆن لە بەغداو لە ئۆفیسی پارێزگاکاندا نامێننەوەو هیچ هاووڵاتییەک مافی ئەوەی نامێنێت دوای ئەو کاتەی دیاریکراوە، داوای کارتەکەی لە ئۆفیسی کۆمسیۆنی پارێزگاکان بکات.

٨- دەنگدانی تایبەت لە ڕۆژی (٨/ ١٠/ ٢٠٢١)دا و دەنگدانی گشتیی لە ڕۆژی (١٠/١٠/٢٠٢١)دا دەبێت.

٩- بانگەشەی هەڵبژاردنی کاندیدەکان تا سەعات (٦)ی بەیانی ڕۆژی (٩/ ١٠/ ٢٠٢١) بەردەوام دەبێت و پێویستە لەماوەی بانگەشەدا پابەندی ڕێنماییەکانی کۆمسیۆن و شارەوانییەکان بن.

١٠- هەر دەستدرێژیی کردنێک بۆ سەر وێنەو تابلۆی کاندیدەکان، کە بەپێی ڕێنماییەکانی کۆمسیۆن و شارەوانییەکان دانراون یان هەڵواسراون، قەدەغەیە.

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر

پارێزگاری سلێمانی

سەرۆکی لیژنەی باڵای ئاسایشی هەڵبژاردنەکانی پارێزگای سلێمانی

٢٩/ ٩/ ٢٠٢١



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button