سیستانی هه‌ڵوێستی له‌باره‌ی به‌شداریكردنی هاوڵاتیان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان راگه‌یاند

لڤین:

مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له‌ عێراق، هاوڵاتیان به‌ئاگایی و به‌رپرسیارانه‌وه‌ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن، هه‌رچه‌ند به‌بێ كه‌موكوڕی نیه‌، به‌ڵام سه‌لامه‌تترین رێگایه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنی وڵات بۆ قۆناغێكی دیكه‌.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا کە ئەمڕۆ ( چوار شەممە، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ) نوسینگه‌ی عەلی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له‌ عێراق، بڵاویکردوەتەوە، هەڵوێسی سیستانی سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگه‌یاند،تێیدا هاتوە،” هانی هاوڵاتیان ده‌دات كه‌ به‌ئاگایی و به‌رپرسیارانه‌وه‌ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن، هه‌رچه‌ند به‌بێ كه‌موكوڕی نیه‌، به‌ڵام سه‌لامه‌تترین رێگایه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنی وڵات بۆ قۆناغێكی دیكه‌”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو،” پێویسته‌ كاندیده‌كان وانه‌ له‌ ئه‌زمونه‌كانی ڕابردو وه‌ربگرن و به‌های ده‌نگه‌كان و ئه‌و رۆڵه‌ی پێیان ده‌درێت بیپارێزن و سود له‌ ده‌رفه‌ته‌ گرنگه‌كان وه‌ربگرن بۆ هێنانه‌دی گۆڕانكاری ڕاسته‌قینه‌ له‌ ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تدا، ئه‌گه‌رنا شكسته‌كانی رابردوی په‌رله‌مان و حكومه‌ت دوباره‌ سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه‌”.

ئاماژە بەوەیشداروە، “ئه‌مڕۆ مه‌رجه‌عی بالای ئاینی جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه‌ پێش هه‌ڵبژاردنی ڕابردو وتی، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پشتگیری هیچ كاندید و لیستێكی هه‌ڵبژاردن ناكات، بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش هه‌مان هه‌ڵوێستی هه‌یه‌ و ده‌نگدان په‌یوه‌سته‌ به‌ بڕوای ده‌نگده‌رانه‌وه‌، به‌ڵام پێویسته‌ هاوڵاتیان به‌به‌رپرسیارێتی و ئاگاییه‌وه‌ به‌شداری پرۆسه‌كه‌ بكه‌ن و راستگۆكان هه‌ڵبژێرن كه‌ په‌رۆشی سه‌روه‌ری و ئارامی و خۆشگوزه‌رانی عێراقن”.

بڕیاره‌ 10ی مانگی داهاتو هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت، له‌ئێستاشدا سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بانگه‌شه‌كانیان ده‌ستپێكردوه‌.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button