پەکەکە: تورکیا بەرگەی شەڕی گەریلای نەگرت و ناچاربوو لە گارە بکشێتەوە

لڤین:

پەکەکە، ئاشکرایکرد کە سوپای تورکیا بەرگەی شەڕی گەریلای نەگرتووە لە گارە و ناچاربووە بکشێتەوە، ئاشکراشیدەکات کە سوپای تورکیا ئامانجی لە ئۆپەراسیۆنەکە مانەوەی لە ناوچەکە و لە ناوبردنی دیلەکانی بووە.

فەرمانداریی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل – نەپەگە، ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی ئەنجامی شەڕ و ئۆپەراسیۆنەکەی سوپای تورکیا لە گارە بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە (نەپەگە) “هێرشی بۆ سەر کامپی دیلەکانی تورکیا لە گارە، بەهیچ جۆرێک بۆ ڕزگارکردنیان نەبووە، بەڵکو ئامانج لەناوبردنیان بووە، تورکیا خۆشی لێی بەرپرسیارە”.

بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل – نەپەگە، ڕاشیگەیاندوە، لە بەرەبەیانی ١٤ی شوبات بەهۆی شکستهێنانیان، سوپای تورکیا ناچاربووە بکشێتەوە، ئەوەش لەکاتێکدا بووە کە “تورکیا ویستوویەتی بەشێوەیەکی تەواوەتی لە گارە بمێننەوە، بەڵام بەرخۆدانی گەریلا ڕێگای پێنەدا”.

نەپەگە، ئاشکراشیکردووە کە سوپای تورکیا هێرشی ئاسمانیی و زەمینیی کردوەتە سەر کامپی دیلەکان لە گارە و بووەتە هۆی کوژرانی بەشێک لە ئەندامانی میت و پۆلیسی خۆی، کە لای گەریلا دیل بوون.

لەڕاگەیەندراوەکەدا جەختیشکراوەتەوە کە “هێرشی سەر کامپی دیلەکان، بەهیچ جۆرێک بۆ ڕزگارکردنیان نەبوە، بەڵکو ئامانج لەناوبردنیان بووە، تورکیا خۆی لێی بەرپرسیارە”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button