قازانجی ڕۆژانەی نزیکەی ٤٠٠ ھەزار دۆلارە

عەلی حەمە ساڵح قاچاخچێتیەکی دیکەی “مەترسیدار” ئاشکرا دەکات

لڤین:

عەلی حەمە ساڵح، قاچاخچێتیەکی دیکەی مەترسیدار لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات، کە قازانجی ڕۆژانەی نزیکەی ٤٠٠ ھەزار دۆلارە.

عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری کوردستان، لەڕیگەی بڵاوکردنەوەی نوسینێکەوە لە فەیسبووکەکەی، کە ئاراستەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کردووە، پەردە لەسەر قاچاخچێتیەکی دیکەی مەترسیدار لە هەرێمی کوردستان لادەبات، کە بەوتەی خۆی زیانی گەورەی لە بەرھەمی ناوخۆداوە و مەترسی بڵآو بوونەوەی نەخۆشی لێدەکرێت.

لە بەشیکی نوسینەکەیدا ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت: بەپێی بەدواداچونی من لەگەڵ چەندین خەڵکی شارەزاو بەدواداچونی مەیدانی ڕۆژانە نزیکەی ١٠ ھەزار ئاژەڵی قاچاخ لە سوریاوە دێت و لە سحێلاوە داخڵی کوردستان دەبێت، بۆ ھەر ئاژەڵێکی بچوک بە نایاسایی  ٢٠ دۆلار و بۆ گەورە ٨٠ دۆلار وەک سەرانە وەردەگیرێت، کە قازانجی ڕۆژانەیان نزیکەی ٤٠٠ ھەزار دۆلارە و لە مانگێکدا ١٢ ملیۆن دۆلارە.

دەشڵێت: “بەھۆی ئاژەڵی سوری قاچاخ، ئاژەڵداران ئەم ساڵ تووشی زیانێکی گەورەبوون و ئەم ھاتنەی ئاژەڵی سوری بەردەوام بێت، پاش چەند ساڵێکی دیکە پرۆسەی ئاژەڵداری لە کوردستان بەرەو لەناچوون دەچێت”.

دەقی نوسینەکە:

بەڕێز سەرۆکی حکومەت

ئەم قاچاخیە مەترسیدارە ڕابگیرێت

چەندین مانگە بە نوسراو یاداشت داوام لە سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەت کردوە ئەم قاچاخیە مەترسیدارە ڕابگیرێت.

بەپێی بەدواداچونی من لەگەڵ چەندین خەڵکی شارەزاو بەدواداچونی مەیدانی ڕۆژانە نزیکەی ١٠ ھەزار ئاژەڵی قاچاخ لە سوریاوە دێت و لە سحێلاوە داخڵی کوردستان دەبێت، بۆ ھەر ئاژەڵێکی بچوک بە نایاسایی  ٢٠ دۆلار و بۆ گەورە ٨٠ دۆلار وەک سەرانە وەردەگیرێت، بەشێکی بۆ بازاڕی کوردستانە و بەشێکی بۆ ناوەڕاست و خواروی عێراقە، قازانجی ڕۆژانەیان نزیکەی ٤٠٠ ھەزار دۆلارە و لە مانگێکدا ١٢ ملیۆن دۆلارە.

چەندین جار لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ قسەمکردوە و دەڵێن: بەھیچ شێوەیەک مۆڵەت و ڕێگاپێدانی ئێمەیان نیە و زیانی گەورەی لە بەرھەمی ناوخۆداوە و کەرەنتینە و پشکنینیان بۆ ناکرێت و مەترسی نەخۆشی ھەیە.

بەھۆی ئاژەڵی سوری قاچاخ، ئاژەڵداران ئەم ساڵ تووشی زیانێکی گەورەبوون و ئەم ھاتنەی ئاژەڵی سوری بەردەوام بێت، پاش چەند ساڵێکی دیکە پرۆسەی ئاژەڵداری لە کوردستان بەرەو لەناچوون دەچێت.

ئێستا جگە لە ئاژەڵی سوری قاچاخ، وەزارەتی کشتوکاڵ ڕێگا پێدانی سنورداری ھەیە بۆ ھێنانی ئاژەڵ لە جۆرجیا و چەند وڵاتێکی دیکە، بەمەرج و ڕێوشوێنی تەندروستی.

بۆ دابینکردنی پێداویستی ناوخۆ و ڕەچاوکردنی بەرھەمی ناوخۆش، پێویستە وەزارەتی کشتوکاڵ کۆی ئەو بڕە دەستنیشان بکات کە لە دەرەوە دەھێندرێت، کە پێویستە و بە پرۆسەی گومرگی و مەرجە تەندروستیەکان بێت.

بەم ڕێگایە ھەم بازاڕ ھاوسەنگ دەبێت و ھەم داھاتی گومرگ زیاد دەبێت و ئاژەڵدارانیش تووشی زیان نابن.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button