فەرمانبەرانی فەرمانگەکانی سەر بە بەغدا لە سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد

لڤین:

بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیانەوە فەرمانبەرانی ئەو فەرمانگانەی سەر بەحکومەتی ناوەندن، لە سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد.

بەهۆی پێندان و دواکەوتنی موچەکانیان بۆماوەی سێ مانگ، ئەمڕۆ سەرجەم فەرمانگەکانی کارتی نیشتمانی و نوسینگەکانی زانیاری پارێزگای سلێمانی و سەرجەم قەزا، ناحیەکان و ئیدارەی گەرمیان، راپەڕین و پارێزگای هەڵەبجە بایکوتی دەوامیان راگەیان و ڕایکردنی کاروباری هاوڵاتیانیان ڕاگرت.

ئەو فەرمانبەرانە باس لەوەدەکەن کە ماوەی ٩٠ رۆژە موچەیان وەرنەگرتووە و حکومەتی هەرێم ئەو موچانەیان پێنادات کە بەغدا دەیانداتێ.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم، رایگەیاند، حکومەتی بەغدا موچەی تەواوی ئەو فەرمانبەرانەی نەناردووە و مانگانە تەنها 25٪ی موچەکانیان دەنێرێت بۆیە ناتوانن موچەیان پێبدەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button