لە سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە بەزەبری چەک دوو ژنی فڕاندووە

لڤین:

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند کە چووەتە سەرماڵیک و بەزەبری چەک، دوو ژنی فڕاندووە.

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕینەوە تۆمەتبارێک لە گەڕەکی قولەرەیسی شاری سلێمانی دەستگیرکرا کەچوبووە سەر ماڵێک و بەزەبری چەک دوو ژنی فڕاندبوو.

پۆلیسی سلێمانی، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە دوای ئەوەی دایکێک سکاڵای تۆمارکردووە لە بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین کە کەسێک هاتووەتە سەر ماڵەکەی، بەزەبری چەک دوو کچەکەی فڕاندووە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکردووە و دوای گەڕان و پشکنین توانراوە تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیس لە ئێستادا تۆمەتبار (پ. ع. ا) بە بڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە، لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا دەستگیراوە بەسەر چەکێکی جۆری کڵاشینکۆف و ئۆتۆمبێلەکەیدا.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button