شکستەکەی گارە، پەیوەندی ئەردۆغان و ئاکاری تێکدا!

وەرگیراوە لە فەیسبووکی نیازی حامید
ئەردۆگان دوای گەڕانەوەی وەزیری شەڕی تورکیا لە عێراقەوە، لێدوانێکی دا و گوتی: چوارشەممەی داهاتوو مژدەی خۆش دەبیستن!.
سوپای داگیرکەری تورکیا بە ٤٠ فرۆکەی جەنگی ، دەیان هەلیکۆپتەر ودرۆن، هێزی کۆماندۆ و چەتەکانی رۆژ و هاوکاری لۆجستی پارتی، لە ١٠ ی ئەم مانگە هێرشی بەرفرەوانی دەڤەری گارەی کرد، ئامانجەکانی ئەو هێرشە، بۆ داگیرکردنی دەڤەری گارەو ئازادکردنی ژمارەیەک دیلی شەڕ بوو ، کە پێکهاتبوون لە چەندین سەرباز وئەفسەر و بەرپرس و ئەندامی دەزگای میت و چەندەها جاسوسی سەر بە پارتی.
ئەم هێرشە بە ئاگاداری حکومەتی عێراق و پارتی بوو، پارتی ئامادەیی خۆشی نیشاندا کە تەواو هاوکاری سوپای داگیرکەری تورکیا بێت، ئەمە بۆچوون نییە بەڵکو زانیارییە لە خودی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیاوەیە، ئاشکرایکرد، کە هێرشەکانیان بە ئاگاداری و هەماهەنگی وهاوکاری ئیدارەی باکوری عێراق بووە، کەمەبەستی پارتیە.
سوپای داگیرکەر شکستی هێنا، هیچ لە ئامانجەکانی نەپێکا ، نەتوانی لەو دەڤەرە بمێنیتەوە وداگیری بکات، نەتوانیشی دیلەکانی ئازاد بکات ، بۆیە کەوتە بۆمبابارانکردنی شوێنی دیلەکان ، زیانی پێگەیاندن . وەک لە میدیاکانی تورکیاش ئاماژەیان پێداوە ، کە سوپای تورکیا تەقەی لە شوێنی دیلەکان کردووە ( بەڵگەکە لە کۆمێنت دادەنێم).
جیاوازی ئۆپەراسیۆنی زاپی ساڵی ٢٠٠٨ و گارەی ٢٠٢١ چییە؟!
لە ئۆپەراسیۆنی زاپ لەسەرەتای ٢٠٠٨ دا، دوای ئەوەی سوپا لەبەرامبەر گەریلا خۆی نەگرت و تێکشکا ، یەشار بیوکانت کە فەرمانداری گشتی هێزە چەکدارەکانی ئەوێ رۆژێی تورکیا بوو ، لێدوانێکیدا وتی: ” وەک موو لە هەویر دەربێنی، خۆمان لە زاپ کشاندەوە”. بەواتایەکی دیکە مانەوەی بەشێک لە سەربازەکانیان بە زیندوویی و هەڵاتنیان لە بەردەم گەریلا لە گۆڕەپانی شەڕ ، وەک سەرکەوتنێکی گەورەی دادەنا.
لەشەرەکەدا ١١ سەرباز بەدیل گیرا، ئەوێ رۆژێ ئەردۆگان بۆ لێدانی سوپا ، رێگایدا بە ناوبژیوانی ئەمەریکا و هەدەپە و، ئازادکران .
لەم شەڕەدا، شەڕی دەڤەری گارە ، سوپای داگیرکەری تورکیا نەیتوانی وەک مو لەناو هەویر لە مەیدانی شەڕدا خۆ دەربێنیت و هەڵبێت ، ئەوەتا ژمارەیەکی زۆر لە کۆماندۆکانی لە دۆرپێچدان ، گەریلا هەتا دێت گەمارۆکەی لەسەریان توندتر دەکاتەوە. تەنها دوێنێ شەو ٧ هەلیکۆپتەر ویستویانە بەهانای گریان و فیغانی سەربازەکانیان بچن ، نەیانتوانیوە.
ئەگەر ئەردۆگان لە شەڕی زاپدا ، دەیویست هەیبەتی سوپا بشکێنێت، ئەمجارە چی؟!.
ئەردۆگان لە شکستی سوپای داگیرکەر لەبەردەم گەریلا، دەیەوێت خەلوسی ئاکار سزا بدات . دیکتاتۆرەکان وان لە نزیکترین و بەوەفاترین کەسیان دەترسن ، باوەڕی بەکەس ناکەن، ئاخر دیمان چۆن زاواکەی لە پۆستی وەزارەتی دارایی دەرکرد.
ئێوە سەرنجتان داوە ، چەواشەئۆغلو، یەک بۆ سەدی جاران،ئێستا لێدوان نەدات!.
ئەردۆگان وەک کارتی فشار ، بەڵێنەکەی چوارشەممە بە رووی خەلوسی ئاکار دادەداتەوە و، دەیەوێت گۆشەگیری بکات.
ئەم شکستەی سوپای داگیرکەر بەرامبەر گەریلا، بە هاسانی تێپەڕ نابێت، لە ناوەوەی تورکیا قەیرانی گەورە دورست دەکات.
هەفتەیەک پێش ئێستا خەلوسی ئاکار لێدوانیدا و گوتی: ئێمە ئامادەین واز لە S400بهێنین ئەگەر ئەمەریکا واز لە پشتیوانی کوردان بهێنێت، ئەوەندەی نەبرد ئیبراهیم قالن، گۆتەبێژی ئەردۆگان گوتی: بەهیچ شێوەیەک تەنازول لە S400 ناکەین.
هێلی ئەرگەنەکۆنی روسیا لەناو ئیدارەی ئەردۆگان ، ئەم شکستەی خەلوسی ئاکار باش بەکاردەهێنن ، دەرئەنجامەکەی لە مەودایەکی نزیک یا مام ناوەنددا دەبینین.
جێگای باسە خەلوسی بۆ ئەوەی شکستەکەی پەردەپۆش بکات، دەڵێت: گەریلا دیلەکانی شەڕی کوشتوە!. وا دەزانێت رای گشتی نازانێت ئەگەر گەریلا بیویستایە بیان کوژێت ئەو هەموو ساڵە زیاتر لە ٦ ساڵ ، دیل لەلای خۆی راناگرێت و، تەسفییەیان دەکات، لێ هەموو مێژووی گەریلا بۆ یەک حالەت نییە دیل کوژرا بێت ، مەگەر بریینێکی قورسی هەبوو بێت، گیانی لەدەستدابێت.
گەریلا شەڕی ئەخلاق و مۆڕاڵ دەکات ، پەیوەستە بە بەندەکانی ئیتفاقی جنێڤ بۆ دیل لە شەڕدا.
چاوەڕێی کاردانەوە وتەڤلیهەڤی ناو پایەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا دەکەین، کە گەریلا بزوێنەریەتی.
هەموو جارێ دەلێین کە پەکەکە لە رۆژهەڵاتی ناڤین رووداو دورست دەکات، زۆرکەسی ناحالی لەوە نەدەگەیشت، هەقە ئەمجارە ئەو ژەهرە تاڵەی حەقیقەت نۆش بکەن، ببینن کە گەریلا چارەنوسی ناوچەکە دیاری دەکات، ژمارەیەکی قورسە لە هاوکێشەی هەرێمی وجیهانی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button