وەزارەتی بەرگریی تورکیا کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنی گارەی ڕاگەیاند

لڤین:
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنەکەی گارە (چنگی هەڵۆ -2)ی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا، لەگەڵ یاشار گولەر، سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا و ژمارەیەک فەرماندەی باڵای سەربازی وڵاتەکەی، دوای بەسەر کردنەوەی ئەو ناوەندەی ئۆپەراسیۆنەکەی گارە (چنگی هەڵۆ -2)ی لێوەبەڕێوەدەبرا لە پارێزگای شرناخی باکوری کوردستان، کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنەکەی ڕاگەیاند.
خلوسی ئاکار، لە بارەی ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەوە ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنێكی زۆر تایبەتیان کردووە، زیاتر لە 50 گەریلا كوژراون، 3 سەربازیش كوژراون و 3ی دیكەش بریندار بوون، هەروەها وتی: لە كاتی گەڕان لەنێو ئەشكەوتێكدا تەرمی 13 هاوڵاتی سڤیل دۆزراونەتەوە.
ئەو وتانەی ئاکار لە کاتێکدایە کە میدیاییەكانی نزیک لە پەکەکە و ڕاگەیەندراوەکانی هەپەگە، باس لەوەدەکەن کە تورکیا لە ئۆپەراسیۆنەکەیدا ئامانجی خۆی نە پێکاوە، چونکە ویستویەتی دیلەكانی خۆی رزگار بكات یان بكوژێت، بەڵام سەركەوتوو نەبووە لە رزگاركردنیان و گەریلا بەرگرییەكی بەهێزی كردووە، هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەشدەکەن کە دەیان سەربازی توركیا كوژراون کە دوویان بەرپرسی باڵای سەربازیی بوون و دەیانی دیكەشیان لێ بریندار بووە.
سوپای تورکیا لە بەرەبەیانی 10ی ئەم مانگەدا بە هێزێکی زۆرەوە ئۆپەراسیۆنی بۆسەر چیای گارە لە سنوری پارێزگای دهۆک دەستپێکرد.
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21