لڤین:
دوای ئەوەی دوێنێ نەوت نرخێکی پێوانەیی تۆمار کرد و گەیشتە بەرزترین ئاستی لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، ئەمڕۆ نرخی نەوت بەجێگیریی مایەوە، کە نرخەکە نزیکە لە 63 دۆلارە.
ئەمڕۆ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت بە 62 دۆلار و 43 سەنتە، ئەوەش بەرزترین نرخە لە ماوەی ساڵی رابردوودا تۆمار كرابێت و نرخی یه‌ك به‌رمیل نەوتی خاوی ئه‌مریكیش به 59 دۆلار و 92 سه‌نتە.
لەدوای بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا لەساڵی ڕابردوودا و دابەزینی نرخی نەوت، ناوه‌ڕاستی مانگی یەکی ئەمساڵ نرخەکەی به‌رزترین ئاستی له ماوه‌ی 11 مانگی ڕابردوو تۆمار كرد و له سه‌روی 57 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، بەڵام دواتر نرخی نەوت بۆ خوار 55 دۆلار دابەزی و ئەمڕۆش بەرزترین ئاستی لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا تۆمارکرد و نزیک بوەتەوە لە 63 دۆلار.