به‌شێك له‌ سزادراوانی بادینان ده‌گوازرێنه‌وه‌ زیندانی چاكسازی گه‌ورانی هه‌ولیر

لڤین:

پارێزه‌رێكی سزادراوانی بادینان، چوار له‌سزادراوانى بادینان له‌گرتوخانه‌ى ئاسایشى هه‌ولێره‌وه‌ گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ چاكسازیی گه‌ورانى هه‌ولێر.

هەرێم ڕەفعەت پارێزه‌ری كه‌یسی گیراوانى بادینان ڕاگه‌یاند،” شێروان شێروانی، ئەیاز کەرەم، شڤان سەعید و هاریوان عیسا) چوار له‌سزادراوانى بادینان لەگرتوخانه‌ى ئاسایشى هه‌ولێره‌وه‌ گواسترانەوە چاکسازیی گەورانی هەولێر”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد،” ئه‌و كه‌سانه‌ى گواستراونه‌ته‌وه‌ پێشتر حوكمیان به‌سه‌ردادراوه‌و پێشتر دادگای هەولێر بڕیاریدا شێروان شێروانی‌و چوار هاوڕێی دیکەی، بەپێی مادەى ،( ١٥٦ ) لەیاساى سزادانى عێراقى، ژمارە ( ٢١ ) بەشەش ساڵ زیندانیکردن سزابدرێن”.

به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كان، به‌وپێیه‌ى ئه‌و چوار چالاكوانه‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ زیندانیه‌كانى چاكسازى گه‌ورانى هه‌ولێر، ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌سوكاره‌كانیان بتوانن سه‌ردانیان بكه‌ن‌و له‌نزیكه‌وه‌ بیان بینن، چونكه‌ چاكسازیه‌كانى هه‌رێم سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى كارو كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمن.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌ى بادینان كه‌ دوێنێ دادگاییكردنیان دواخرا مانیان گرتوه‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌توندى هێرشیانكراوه‌ته‌سه‌رو ئازارو ئه‌شكه‌نجه‌ى زۆر دراون.

به‌شێكى زۆرى ئه‌وكه‌سانه‌ى له‌سنورى بادینان ده‌ستگیركراون چالاكى مه‌ده‌نى‌و ڕۆژنامه‌نوسن، له‌كاتێكدا، بەپێى یاساى ڕۆژنامەوانی لەهەرێمى کوردستان لەمادەی 35ى ساڵى 2007، ناتواندرێت ڕۆژنامەوان دەستگیربکرێت، تەنها بەفەرمانى دادگاو ڕەزامەندیی سەندیکاى ڕۆژنامەنوسان نەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button