هیزە ئەمنیەکان بە مەبەستی چی چوونە سەر کۆمپانیای گاسن

لڤین:
ئەو هێزە ئەمنیەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ چووە سەر کۆمپانیان گاسن و فاروق هۆڵدین بۆ دەستگیرکرنی چەند کەسێک چون کە راهێنانی چەکیان کردووە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزێکی ئەمنی لە ئاسایش و پۆلیس و کۆماندۆ پێکهاتبوون چونە سەر کۆمپانیای گاسن وگروپی فاروق هۆڵدین، بە گوێرەی وتەی سەرچاوەیەک بۆ لڤین: ئەو هێزە زانیاریان هەبووە کە هێزێک لە نێو ئەو کۆمپانیایەدا مەشقی بەکارهێنانی چەک دەکەن.
هاوکات میدیای نزیک لە لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بڵاویان کردەوە “مەشقپێكردنی ئەو كەسانەی كەدەوترێت هێزن و لەلایەن كوڕەكەی فاروقی مەلا مستەفاوە بەنایاسای دروستكراون دوورە لەراستیەوە و ئەو هێزەی مەشقیان پێكراوە كارمەندانی كۆمپانیایەكی سكویریتی بوون كەخاوەنەكەی كوڕەكەی فاروق مەلا مستەفایە”.
بە گوێرەی زانیاریە نا فەرمیە بڵاوکراوەکان ئەو هێزانە چەند کەسێکیان دەستگیرکردووە، بەڵام تا ئێستا هێزە ئەمنیەکان و کۆمپانیاکانی فاروق هۆڵدین هیچ روونکردنەوەیەکیان لەو بارەیەوە بڵاو نەکردووەتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە ماوەی رابردوو لە گەڵ دروستبوونی ناکۆکیەکانی ناوخۆی یەکێتی ناوی کوڕێکی فاروقی مەلا مستەفا دەهات و تۆمەتبار دەکرا بە تێوەگلانی لە کاری نایاسایدا.