کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان بڕیارێکی نوێی ڕاگەیاند

لڤین:

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، ھەر کەسێک بەتۆمەتی ھێرشکردنە سەر گردبوونەوەکانی تایبەت بە بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان دەستگیر بکرێت، بەند دەکرێت یان سزای دارایی دەدرێت.

نیبراس ئەبو سۆدە یاریدەدەری وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ڕایگەیاندوە،” ھێرشکردنە سەر بانگەشەکانی ھەڵبژاردن، بە تاوانی ھەڵبژاردن ھەژمار دەکرێت و ئەنجامدەرانی رەوانەی دادگای تایبەتمەند دەکرێن، باسی لەوەشکرد ھەر کەسێک بەتۆمەتی ھێرشکردنە سەر گردبوونەوەکانی تایبەت بە بانگەشەکانی ھەڵبژاردنەکان دەستگیر بکرێت، بەند دەکرێت یان سزای دارایی دەدرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو،”سزای بەندکردنەکە لەنێوان یەک مانگ بۆ یەک ساڵ دەبێت و سزا داراییەکەیش لە یەک ملیۆن دینار بۆ پێنج ملیۆن دینار دەبێت”.

جێگەی ئاماژە پێدانە لێدوانی یاریدەدەری وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، دوای ئەوە دێت دوو رۆژ لەمەوبەر، میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردبووەوە کە ژمارەیەک چەکداری نەناسراو تەقەیان لە گردبوونەوەیەکی بانگەشەکانی ھەڵبژاردنەکانی ھاوپەیمانیی عەزم، بەسەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر لە قەزای ئەبو غرێب باشوری بەغدا کردووە کە تیایدا نزیک بوو لە برینداربوونی یەکێک لە کاندیدەکانی ئەو حزبە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button