پڕۆژە بڕیارێک بۆ پابەندکردنی حکومەت رادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کرا

لڤین:
ئەمڕۆ پێشنیازە بڕیاری پابەندکردنی حکومەت بە ئەرک و پابەندییە داراییەکان پێشکەش بە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرا.
عومەر گوڵپی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند”هەموو ماددەکانی پێشنیازە بڕیاری پابەندکردنی حکومەت بە ئەرک و پابەندییە داراییەکان تەحقیقکردنی بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی مافی هاوڵاتیانو فەرمانبەرانە، و دوورە لە ڕقو کینە و ئایدۆلۆجیا و ململانێی نادروست، هیوایەکە بۆ پابەندکردنى حکومەت بە ئەرکە داراییەکانی بەرانبەر بە هاوڵاتیانو فەرمانبەران”.
ئەو پەرلەمانتارە ئاشکراشیکردووە پێشنیازە بڕیارەکە لەلایەن (25) ئەندامی پەرلەمانەوە واژۆکراوە، لە پێنج ماددە پێکهاتووە کە بە پێی حوکمەکانی هەر پێنج ماددەکە، حکومەت پابەند دەکرێت کۆکردنەوەی سەرجەم داهاتە نەوتیو نانەوتییەکانو گەڕاندنەوەیان بۆ خەزێنەی گشتی، دەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانو خەرجکردنی سەرجەم شایستە داراییەکانیان بە پێی یاسا بەرکارەکان.