تاڵیبان حکومەتی کاربەڕێکەری ڕاگەیاند

لڤین:

زەبیحوڵڵا موجاهید، گوتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا حکومەتی نوێی ئەفغانستانی راگەیاند.

پاش کۆنترۆڵکردنی تەواوی خاکی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ( سێ شەممە، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ) بزوتنەوەى تاڵیبان حکومەتی کاربەڕێکەری لە ئەفغانستان ڕاگەیاند و مەلا محەمەد حەسەن سەرۆکوەزیران دەبێت و مەلا برادەر بە جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی کاتی ئەفغانستان دیاریکران.

لە ڕاگەیەندراوی بزوتنەوەکەدا هاتووە،” سیراجەدین حەقانی وەزیری ناوخۆ دەبێت و هیدایەتوڵا بەدریش وەزیری دارایی و شێخوڵا مونیریش وەزیری پەروەردە”.

ئاماژە بەوەیشدراوە،”  عەبدوحەکیم شتی وەزیری داد دەبێت، خەلیل حەقانی وەزیری ئاوارەکان دەبێت و عەبدولحەق وەسیقیش سەرۆکى هەواڵگریی و محەمەد ئیدریسیش سەرۆکى بانکی ناوەندی و محەمەد یەعقوبیش وەزیری بەرگریی دەبێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button