لە ماڵێکدا دوو ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆلار و چوار کیلۆ ئاڵتون دزرا

لڤین:

 لە گەڕەکی “ماڵتا”ی شاری دهۆك دزییه‌کی گەورە لە ماڵی بازرگانێکی ناسراوی دهۆك کراوه‌، کە دوو ملیۆن و 600 هەزار دۆلار و چوار کیلۆ ئاڵتون دزراوە.

شەوی رابردوو ( هەینی، ٣ـی ئه‌یلوولی٢٠٢١ ) لە گەڕەکی ماڵتا دزی له‌ ماڵی بازرگانێك كراوه‌، كه‌ دزه‌كان ( ٢.٦ ) ملیۆن دۆلار، كه‌ ده‌كاته‌ ( ٢٦٠ ) ده‌فته‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی لەگەڵ ( ٤ ) کیلۆ زێڕ و ( ٢ ) ملیۆن دیناریان بردووه‌.

سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنیەکانی شاری دهۆك، کە نەیویستوە ناوی ئاشکرابکرێت، بە میدیاکانی ڕاگەیاندوە،” دزییەکە لە نیوەی شەودا کراوە و پەڕەی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە کراوەتەوە، بەڵام تا ئێستا تاوانبارەکان دەستگیرنەکراون”.

میدیاکان بڵاویان کردوەتەوە کە دزییەکە لە ماڵی بازرگانێکی ناسراوی دهۆك کراوە، کە بازرگانی جگەرەیه‌، ئەم دزیە هاوشێوەی نەبووە لەو پارێزگا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button