لەبارەی خانەنشینیی پلە تایبەتەکان وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

لڤین:

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم ، ئەو لێدوان و زانیارییانەی بەناوی “سەرچاوە” لەبارەی خانەنشینیی پلە تایبەتەکان بڵاودەکرێنەوە ناڕاستن.

دەقی ڕوونکردنەوەکە:

ماوەیەكە هەندێك پەیج و كەسانی نابەرپرس، بەناوی “سەرچاوە”یەك لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە، لێدوان و زانیاری ناڕاست لەسەر خانەنشینی (پلە تایبەتە) بەڕێزەكان بڵاو دەكەنەوە. 

بە پێویستی دەزانین لای هەمووان ڕوون و ئاشكرا بێت، كە وەزارەتی دارایی و ئابوری دوورە لەوەی كە زانیاری لەسەر خانەنشینانی پلە تایبەت لە پەیجە بێ ناسنامەكانەوە بڵاو بكاتەوە. دیارە ئەو پەیجانەی كە زانیاری ناڕاستی لەو جۆرە بڵاو دەكەنەوە، جگە لە مەرامی سیاسی و چەواشەكاری هیچ ئامانجێكی دیكەیان نییە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button