لێدوانێك لهسهرچاوهیهكی مهكتهبی راگهیاندنی یهكێتییهوه

لڤین:
سەرچاوەیەك لە مەكتەبی راگەیاندنی ی.ن.ك، بەنیگەرانی و سەرسوڕمانێكی زۆرەوە گوێبیستی لێدوانی ئەندامێكی دەستەی سەرۆكایەتی پارتی یەكێتی دیموكراتی PYD بووین كە چەند وتەیەكی نەشیاوی ئاراستەی ی. ن. ك. كردووە و دەستوەردانێكی قبوڵنەكراوە.
ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی ( پەیەدە ) لە چاوپێكەوتنێكدا، لەگەڵ تەلەڤزیۆنێکی رۆژئاوای کوردستان باسی کێشە نێوخۆییەکانی یەکێتی کردبوو وتبوی، هۆکارەکەی،”دەستێوەردانی تورکیاوەیە”.
هاوکات باسی لەوە کردبوو،” سیاسەتی یەکێتی کە پشتیوانیکردن بووە لە جووڵانەوەی کورد، لەگەڵ سیاسەتی ئەردۆغان نەگونجاوە، بۆیە ئاژاوەیان لەنێو حیزبەکە دروستکردووە”.
ئەوەشی وتبو،” ئەوەی لە نێو یەکێتیدا روویدا کودەتا بووە”.
لەبەرامبەر ئەو لێدوانەدا، سەرچاوەیەك لەمەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ڕاگەیەندراوێكی لەسەر لێدوانەكەی ئاڵدار خەلیل، بڵاو كردەوە و تێیدا هاتوە، بەنیگەرانی و سەرسوڕمانێكی زۆرەوە گوێبیستی لێدوانی ئەندامێكی دەستەی سەرۆكایەتی پارتی یەكێتی دیموكراتی PYD بووین كە چەند وتەیەكی نەشیاوی ئاراستەی ی. ن. ك. كردووە و دەستوەردانێكی قبوڵنەكراوە”.
هەروەها تێیدا هاتوە،” تانە شاراوەکانی لەبارەی گومانكردن لە هەڵوێستەكانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژەیەكی ناڕەوا و بێئاست و نەگونجاون. یەکێتی ئەو حیزبە نییە گۆڕانكاری لە هەڵوێستە ستراتیژییەكانی و بینینە نیشتمانییە دەستەجەمعییەکانی رووبدات بەپێی تێڕوانینی فەردی یان بەهۆی فشاری هەرێمایەتییەوە”.
دەقی راگەیێندراوەکە:
بەنیگەرانی و سەرسوڕمانێكی زۆرەوە گوێبیستی لێدوانی ئەندامێكی دەستەی سەرۆكایەتی پارتی یەكێتی دیموكراتی PYD بووین كە چەند وتەیەكی نەشیاوی ئاراستەی ی. ن. ك كردووە و دەستوەردانێكی قبوڵنەكراوە لە كاروباری ناوخۆی یەكێتی
كە ھەموو لایەک بە حیزبەکەی ناوبراویشەوە دەزانێت چەند قوربانی و هاریكاری پێشكەشكردوون، هەرچەندە منەت لەوەدا نییە كە پشتیوانی دۆزی گەلەكەمان لە رۆژئاوا و تەواوی كوردستان بكەین و ئەوەش درێژەدانە بەو پرەنسیپانەی سەرۆك مام جەلال دارێژەرییەتی.
ئاماژەكانی بەڕێز ئاڵدار خەلیل و تانە شاراوەکانی لەبارەی گومانكردن لە هەڵوێستەكانی ی.ن.ك ئاماژەیەكی ناڕەوا و بێ ئاست و نەگونجاون. یەکێتی ئەو حزبە نییە گۆڕانكاری لە هەڵوێستە ستراتیژییەكانی و بینینە نیشتنمانییە دەستەجەمعییەکانی رووبدات بەپێی تێڕوانینی فەردی یان بەهۆی فشاری هەرێمایەتییەوە.
لە جێی دەربڕینی ئەو هەلۆێستە شەرمەزاری و ناڕاست و دنەدەرانەی نە پێش و نە دوامان دەخات، باشترە بەرێز ئاڵدار خەلیل و پارتی یەكێتی دیموكراتی هەوڵ و هێزیان بخەنەگەڕ بۆ چارەسەری ئەو گرفت و ئاڵنگارییە زۆرانەی بەردەم گەلەكەمان و ناوچە كوردییەكانی سوریادایە و دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆی پارتە كوردستانییەكانی تردا نەكات.
سەرچاوەیەك لە مەكتەبی راگەیاندنی ی.ن.ك
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21